به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی تای به‌رازی ئه‌فریقی (ASF) ، ده‌سه‌ڵاتی هۆنكۆنگ له چین هه‌ڵده‌ستێت به كۆمه‌ڵكوژیی 900 به‌راز.
به‌شی كشتوكاڵ و پاراستنی هۆنكۆنگ (AFCD)
ده‌ڵێ، له كێڵگه‌یه‌كی به‌راز كه كۆی 30 به‌راز 19یان دووچاری نه‌خۆشیی تای به‌رازی ئه‌فه‌ریقی بوون و ئێسته گواستنه‌وه‌ی ئه‌و به‌رازانه له كێڵگه‌كه ڕاگیراوه، هه‌روه‌ها ئه‌وش خراوه‌ته ڕوو، كه له هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه هه‌موو به‌رازه‌كانی كێڵگه‌كه كۆمه‌ڵكوژ ده‌كرێن.
له درێژه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانیاندا ده‌ستیان كردووه به ئه‌نجامدانی پشكنین بۆ هه‌شت كێڵگه‌ی تری نزیك له‌و ناوچه‌یه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی هۆنكۆنگ دڵنیاییان داوه له‌وه‌ی كه نه‌خۆشییه‌كه له كێڵگه تووشبووه‌كه‌دا ماوه‌ته‌وه و هیچ به‌رازێكی كێڵگه‌كانی تر دووچاری نه‌بووه‌ته‌وه.
ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ی كه به‌راز دووچاری ده‌بێته‌وه مه‌ترسیدارن و زۆركات ده‌گوازرێنه‌وه بۆ مرۆڤ، به‌ڵام هۆنكۆنگ خه‌ڵكی له‌وه دڵنیا كردووه‌ته‌وه كه نه‌خۆشیی تای به‌رازی ئه‌فریقی، ناگوازرێته‌وه بۆ مرۆڤ.