به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر، له ڕێی هۆبه‌ی كوتان، هه‌ڵمه‌تێكی كوتانی "فره ژه‌می" بۆ منداڵان ده‌ست پێ كرد.
ئه‌مڕۆ شه‌موو نۆی كانوونی یه‌كه‌م، سامان سه‌لمان به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی ته‌ندروستی هه‌ولێر، بۆ "وشه" گوتی، هه‌ڵمه‌تی كوتانی "فره ژمی" منداڵان ده‌ستی پێ كرد و بۆ ماوه‌ی 10 ڕۆژ له سنووری ته‌ندروستی هه‌ولێر به‌رده‌وام ده‌بێت.
ڕوونیشی كرده‌وه كه ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ئه‌و منداڵانه ده‌گرێته‌وه كه دواكه‌وتوون له كوتان یان كاتێكی زۆریان به‌سه‌ردا تێپه‌ڕ بووه. هه‌روه‌ك داوای كرد دایكان و باوكان هاوكاری تیمه‌كانی ته‌ندروستی بكه‌ن و منداڵه‌كانیان بكوتن بۆ ئه‌وه‌ی له دوا ڕۆژ په‌شیمان نه‌بنه‌وه.
جێی ئاماژه‌یه هه‌ڵمه‌تی كوتان له هه‌رێمی كوردستان، ساڵانه چه‌ند جارێك به‌رێوه ده‌چێت و به‌شێكی زۆر له منداڵانی ته‌مه‌ن دیاری كرا‌و ده‌گرێته‌وه كه ئه‌و كوتانه دژی ئیفلیجی و ئێسكه‌نه‌رمه و نه‌خۆشی تر ده‌بێـت.