كاریگەریی دەرمانەكان بەوە دەپێورێت چەندە توانای جێبەجێكردنی ئامانجەكەی هەیە، كە چارەسەركردنی پێویستە بۆ ئەو هۆكارەی بەكاری دەهێنیت. هەندێ هۆكار هەن وەكو گەرما، ئەو كاریگەرییە كەم دەكەنەوە.
پلەی گەرمای دروست بۆ هەڵگرتنی دەرمانەكان بەپێی جۆری دەرمانەكە دەگۆڕێت كە لە ڕێنوێنیی هەموو دەرمانێكدا ئاماژەی پێ دراوە، بەڵام بەگشتی كۆمەڵێ ڕێنوێنیی گشتی هەن كە پێویستە هەموو كەس بیزانێت:
- پلەی گەرمای ژوور (15 بۆ 25 پلەی سلیزی)
زۆربەی دەرمانەكان لە ژوورێكی ئاساییدا هەڵدەگیرێن و پێویستیان بە ساردكەرەوە نییە، وەكوو حەب و كەپسوول و شرووب.
- پلەی گەرمای سارد (دوو بۆ هەشت پلەی سلیزی)
هەندێک جۆری دەرمان پێویستیان بە ساردكەرەوەیە، چونكە دژەگەشەى شلەكانیان تێدایە، وەكوو ئەنسۆلین و زۆر دەرمانی تری بایۆلۆجی و زۆربەی دەرزی و كوتانەكان.
- پلەی گەرمای بەستوو (-20 پلەی سلیزی یان كەمتریش)
ئەو دەرمانانە بایۆلۆجییە ئەزموونییە تایبەتانەی كە نابێت بە هیچ شێوەیەك خاو ببنەوە.
بەگشتی كاتێك دەرمانێك خرایە شوێنێكەوە كە پلەی گەرماكەی لە سەروو ئەو ڕێنوێنییانە بوو كە بۆی دیاری كراوە، ئەوا دەبێتە هۆی توانەوەی دەرمانەکە و خێرا تێكەڵبوونی پێكهاتە كیمیاییەكەی و تێكشكانی پێكهاتەكەی گەشەكردنی بەكتریا و كەڕوو و زۆر شتی تر، ئەمەش وا دەكات لەجێی سوودبینین، زیانی لێ بكەیت.