قاوە كاریگەری لەسەر كەسانی بەساڵاچوو هەیە؟

:: PM:04:54:11/03/2025 ‌
توێژینەوەیەكی نوێ كە لە گۆڤاری Experimental Gerontology بڵاوكراوەتەوە دەری خستووە، بە پێچەوانەی ئەو باوەڕە باوەوە، خواردنەوەی قاوە كۆنترۆڵی هاوسەنگی یان دۆخی جەستەیی لە كەسانی پێگەیشتوودا تێك نادات.

توێژینەوەكە لەسەر 22 كەس ئەنجام دراوە كە تێكڕای تەمەنیان 68 ساڵە، دوای خواردنەوەی قاوەی ئاسایی، قاوە بێ كافاین، پلاسیبۆ، یان بێ شلە، پشكنینی هاوسەنگییان بۆ كراوە.

ئەنجامەكان دەریان خستووە، قاوە هیچ كاریگەرییەكی بەرچاوی لەسەر هاوسەنگی یان كاركردنی جەستەیی نەبووە، هەرچەندە گۆڕانكارییەكی كەم لە هاوسەنگیدا لەو كەسانەدا ڕوویداوە كە قاوەی كافاینیان تێدایە.

توێژەران گەیشتنە ئەو ئەنجامەی، قاوە نابێتە هۆی تێكچوونی هاوسەنگی لە گەورەساڵانی تەندروستدا.

ئەوەی جێی ئاماژەیە كە لە رابردوودا، زۆرێك لە باوەڕە تەندروستییەكان پێیان وابوو كە كەسانی بەساڵاچوو نابێت قاوە بخۆنەوە.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم