نانخواردن یەكێكە لە پرۆسە گرنگەكان لە ژیانی رۆژانەی مرۆڤ، لەش لەو رێگەیەوە وزەی دەست دەكەوێت بۆ بەجێگەیاندنی زیندەچالاكییەكان، كە تایبەتمەندیی جیاكەرەوەی هەموو بوونەوەرێكە، هەندێك كەس لە كاتی نانخواردن ئارەقە دەكەن، بەڵام بۆچی؟
چەند جۆرێك خواردنی وەك تون یان چەور، پلەی گەرمی لەش بەرز دەكەنەوە یان چەند شوێنێكی كۆئەندامی هەرس دەرووژێنن و دەبنە هۆی ئارەقەكردن لە كاتی نانخواردن، داخرانی خوێنبەرەكان، رەنگە ئارەقەكردن لە كاتی نانخواردن نیشانەیەكی داخرانی خوێنبەرەكان بێت، بەتایبەتی ئەگەر هەندێك نیشانەی لەگەڵدا بێت وەك ئازاری سینگ و هەناسەتەنگی، داخرانی خوێنبەرەكان دەبێتە هۆی چالاكبوونی كۆئەندامی دەمار و ئەوەش كاردانەوە لە لەش دروست دەكات و ئەو كەسە ئارەقە دەكات .
ئاماژەیەكە بۆ تووشبوون بە زیادیی چلاكیی رژێنی دەرەقی، وەرگرتنی هەندێك جۆر دەرمان، كە ئارەقەكردن دەبێتە كارلێكێكی لابەلای ئەو دەرمانانە وەك دژەهەوكردن و دژەخەمۆكی و هیتریش، بوونی كێشە لە كۆئەندامی خۆنەویستی دەمار، بەتایبەتی ئەگەر هەندێك نیشانەی تری لەگەڵدا بوو وەك سەرسووڕان و لەهۆشخۆچوون، بەتایبەتی لە كاتی هەستانەوە و زەحمەتی قووتدان و قەبزی و میزەچۆڕكە و كێشەی سێكسی.