پاراستنی تەندروستی لە دوای ڕەمەزان ڕێگەیەكی زۆر باشە بۆ مانەوە لە ڕەوشێکى تەندروست و هەستكردن بە باشی بەدرێژایی ساڵ، مانگی ڕەمەزان كاتێكی گرنگە، دوای مانگی بەڕۆژووبوون، دەبێتە شتێكی بنەڕەتی و هەنگاونان بۆ پاراستنی لەش و دەروونێكی تەندروست، هەروەها قۆناغی دوای ڕەمەزان هەلێکە بۆ پاراستنی خووی تەندروست كە لە درێژخایەندا سوودی دەبێت.
د.محەمەد میرزا پسپۆری فسیۆلۆجیی پزیشكی، لەوبارەیەوە بابەتێكی تەندروستیی تایبەت بۆ "وشە" نووسیوە..
خووی تەندروست كە دەبێت دوای بەڕۆژووبوون پارێزگاری لێ بكەیت، لەوانە، شێداركردنەوە، ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی پێشنیاری خواردنەوەی لانیكەم 10 پەرداخ ئاو دەكات لە ڕۆژێكدا. هەروەها خواردنی ئەو خۆراكانەی كە دەوڵەمەندن بە ئاو بەشێوەیەكی رێكخراو، وەك پرتەقاڵ، بینەری شیرین، ترێ، كاهوو، ئەنەناس، خەیار و ئەوانی تر دەتوانێت یارمەتی شێداركردنی لەش بدەن.
چالاكیی جەستەیی سووك، پیاسەكردن یان وەرزشێكی مامناوەندی تر پێویستە لانیكەم چەند ڕۆژێك لە هەفتەیەكدا ئەنجام بدرێت، ئەگەر ڕۆژانە نەبێت. ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ بەڕێوەبردنی كێش بەشێوەیەكی گشتی.
ڕێجیمێكی هاوسەنگ، خواردنی ئەو خۆراكە تەواوانەی دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵ و ڤیتامین و پرۆتین و زۆر شتی تر یارمەتیدەر دەبێت بۆ دابینكردنی پێداویستییە پێویستەكانی لەشت. دەتوانرێت دانەوێڵەی تەواو، سەوزەی گەڵا سەوز، میوە، ماست، گوێز و تۆوەكان تێكەڵ بكرێت. هەوڵ بدە خواردنی كەمشەكر و خوێدار سنووردار بكەیت.
خەوی باش، خەوی پێویست گرنگە بۆ ئەوەی لەش پشوو بدات و خۆی بگەڕێنێتەوە، پەیڕەوكردنی ڕۆتینێكی ئارامكەرەوەی پێش خەوتن لەگەڵ حەوت بۆ نۆ سەعات خەوتنی باش پاڵپشتی تەندروستی دەكات.
پراكتیزەكردنی چاودێریكردنی خۆت ئەنجامدانی پشكنینی تەندروستی لەلایەن كەسێكی پسپۆڕی پزیشكییەوە، بۆ دیاریكردنی حاڵەتە بنەڕەتییەكان، هەروەها ئامانجت ئەوەیە خووی وەك مێدیتەیشن یان ڕاهێنانی هەناسەدان دروست بكەیت بۆ ئەوەی لەشت ئارام بكەیتەوە.
ڕاگرتنی خووی ڕۆژووگرتن، بەڕۆژووبوون لە هەفتەیەكدا دووجار دەبێتە هۆی ئاسانكاری بۆ لەش بۆ پاككردنەوەی ژەهر و ڕێكخستنی ئاستی شەكری خوێن، هەروەها ئەمەش یارمەتیت دەدات لە داهاتوودا بە ئاسانی بگوازیتەوە بۆ ڕۆژووی ڕەمەزان و هەروەها یارمەتی شێداركردنی لەشت بدات.