به‌شی ته‌ندروستیی پێگه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی ئاشكرای ده‌كات، هه‌وڵ بده‌ن كیسه‌ی چای به‌كارهێنراو فڕێ نه‌ده‌ن، چونكه بۆ زۆر شت سوودبه‌خشه. نموونه‌یان بۆ ئاوساوی پێڵووی چاو و بۆنی خۆشی فه‌رش و هاوكات بۆ ناو ئاوی گه‌رماو كه بۆنی جه‌سته خۆش ده‌كات.
پێگه‌ی
"عه‌ره‌بیه" كه هه‌واڵه‌كه‌ی له به‌شی ته‌ندروستیی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنیی "howstuffworks" وه‌رگرتووه و بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئاماژه به سوودبه‌خشیی كیسه‌ی چای به‌كارهێنراو ده‌كرێت كه كاتێك چایه‌كه‌ت به‌كار هێنا، فڕێی مه‌ده‌ن و ده‌توانن بۆ زۆر شت دووباره به‌كاری بێننه‌وه. پسپۆرانی بواری ته‌ندروستی كه قسه‌یان بۆ پێگه‌كه كردووه، باس له سوودبه‌خشیی ئه‌و جۆره چایه ده‌كه‌ن كه بۆ ئاوساوی پێڵووی چاو به‌سووده، هه‌روه‌ها بۆنی فه‌رش خۆش ده‌كات و بۆ ناو ئاوی گه‌رماویش به‌سووده كه بۆنی جه‌سته خۆش ده‌كات.
پسپۆران باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر كه‌سێك پێڵووی چاوه‌كانی ئاوسابوون، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كیسه‌ی چای به‌كارهێنراو زۆر به‌سووده، پێشتر یه‌ك كه‌وچكی بچووكی هه‌نگوین له‌سه‌ر پێڵووه‌كان دابنێن و مه‌ساجی پێ بكه‌ن، دواتر بۆ ماوه‌ی پێنج خوله‌ك كیسه‌ی چای به‌كارهێنراوی له‌سه‌ر دابنێن، چه‌ند جارێك ئه‌و پرۆسه‌یه دووباره بكه‌نه‌وه، بێگومان ئه‌نجامی باشی ده‌بێت.
باس له‌وه ده‌كه‌ن كه كیسه‌ی چای به‌كارهێنراو، بۆ بۆنخۆشیی فه‌رش زۆر به‌سووده، دوای ئه‌وه‌ی كیسه چایه‌كه به‌كار هێنرا، بۆ ماوه‌یه‌ك كیسه‌كه دابنێن تا وشك ده‌بێته‌وه، دواتر ئه‌و ماده‌یه‌ی تێیدا ده‌مێنێته‌وه، بیڕێژنه سه‌ر فه‌رشه‌كه و پاشان به گسكی كاره‌بایی پاكی بكه‌نه‌وه، له ئه‌نجامدا بۆنێكی خۆش له فه‌رشه‌كه بڵاو ده‌بێته‌وه.
هاوكات پسپۆران ده‌ڵێن، دووباره به‌كارهێنانه‌وه‌ی كیسه‌ی چای به‌كارهێنراو له كاتی خۆشوشتندا زۆر سوودبه‌خشه، ئه‌ویش چه‌ند كیسه‌یه‌ك بخه‌نه ناو بانیۆی گه‌رماوه‌كه و به ئاوه‌كه‌ی خۆتان بشۆن، به‌تایبه‌تی كیسه‌ی چای بابۆنج و نه‌عنا و یاسه‌مین، بۆنێكی زۆر خۆش به جه‌سته ده‌ده‌ن.
دواتریش ئاماژه به‌وه ده‌درێت كه كیسه‌ی چای به‌كارهێنراو، ده‌بێته ماده‌یه‌ك چه‌شنی په‌یینی كیمیایی، بۆ ئه‌وه‌یش ئه‌و گوڵ و ره‌یحانه و رووه‌كانه‌ی له ماڵه‌كانتاندا هه‌ن، هه‌ندێك له‌و كیسانه‌ی به‌سه‌ردا بكه‌ن، به‌خێرایی گه‌شه ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌ندێك په‌ییندا تێكه‌ڵی بكه‌ن و به‌كاری بێنن، ئه‌نجامه‌كه‌ی زۆر باشتر ده‌بێت.