لە وەرزی هاوین نزیك دەبینەوە و پلەكانی گەرما هەڵدەكشێن، مرۆڤ لە وەرزی گەرمادا رۆژانە پێویستیی بە ئاو دەبێت بۆ خواردنەوە و خۆشوشتنی زیاتر. بۆیە بەشی تەندروستیی پێگەیەكی عەرەبی، باس لە سوودەكانی خۆشوشتنی رۆژانە لە وەرزی هاویندا دەكات كە مرۆڤ بۆ تەندروستییەكی باشتر پێویستیی پێیەتی.
بەشی تەندروستی و زانستیی پێگەی "
شەرق ئەوسەت" لەبارەی سوودەكانی خۆشوشتنی رۆژانە لە هاویندا ئاماژە بەوە دەكات كە جیا لە پاكوخاوێنی، هاوكات بۆ تەندروستیی پێست و رێكخستنی پلەی گەرمای جەستە و تەنجروستیی ئەقڵ و مێشك، سوودەكانی رادەبەدەرن. بەتایبەتی پێویستە لە هاویندا رۆژانە خۆتان بشۆن كە بۆ پێستتان زۆر بەسوودە، هاوكات كاریگەریی رژدی دەبێت بۆ نەهێشتنی قنچكە.
هەروەها دەڵێت خۆشوشتنی رۆژانە، ئەو ئارەقەیە لا دەبات و جەستەی پێ پاك دەكرێتەوە كە لە هاوین و گەرمادا مرۆڤ تووشی دەبێت، هەروەها نەهێشتنی ئەو باكتریایەی بەهۆی ئارەقكردنەوە پێست تووشی دەبێت، جیا لە ناخۆشیی بۆنی جەستە، هاوكات مەترسیی ئەوەشی هەیە پێست تووشی نەخۆشیی درێژخایەن بێت.
هاوكات خۆشوشتنی رۆژانە لە هاویندا، بۆ رێكخستنی پلەی گەرمای جەستە زۆر بەسوودە كە جەستە سارد و ئاسوودە دەبێت. لەگەڵیدا جەستە چالاكتر دەبێت كە ئەویش پێوەستە بە ئاسوودەیی ئەقڵ و رۆح، هاوكات وزەی زیاتر بە جەستە دەبەخشێت و بەهۆیەوە سەرنجیش باشتر دەبێت. جیا لە هەموو ئەوانە، خۆشوشتن خۆی خاوێنییە كە بەهۆیەوە رێگە لە ڤایرۆس و باكتریا دەگرێ لە جەستە نزیك ببنەوە.
دواتریش پێگەكە باس لە سوودێكی تری خۆشوشتنی رۆژانە لە هاویندا دەكات كە پێوەندیی بە هەستەوەریی پێستەوە هەیە، زۆرجار پێست لە هەستەوەری و لە گەرمادا سوور دەبێتەوە كە ئەویش جۆرێكە لە نەخۆشیی پێست، بۆیە خۆشوشتن لەو كێشەیە دوورتان دەخاتەوە. هاوكات تەندروستیی ئەقڵی بەهەمانشیوە پێویستیی بە خۆشوشتنی رۆژانە هەیە
تعتبر عادە الاستحمام الیومی مفیدە للصحە العقلیە. یمكن أن تساعد فی معالجە التوتر والقلق وتحسین الصحە العامە.