پێویستیی جه‌سته‌ی مرۆڤ به كالسیۆم له پێویستییه سه‌ره‌كییه‌كانه، چونكه ئه‌و كالسیۆمه‌ی له جه‌سته‌دا هه‌یه، 99%ی له ناو ئێسكدایه، بۆیه مرۆڤ بۆ ته‌ندروستیی ئێسك و هه‌روه‌ها به‌هێزیی ددانه‌كانی، گرنگه بایه‌خ به كالسیۆم بدات و به‌دوای ئه‌و خۆراكانه بگه‌ڕێت كه زۆرترین كالسیۆم له‌خۆ ده‌گرن.
به‌شی ته‌ندروستیی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنیی رۆژنامه‌ی رۆژانه‌ی "ئه‌هرام"ی میسری، هه‌واڵێكی تایبه‌تی به سووده‌كانی كالسیۆم بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ بڵاو كردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌یش پشتی به زانیارییه‌كانی پسپۆرانی بواری خۆراك به‌ستووه. بۆ ئه‌وه‌یش گرنگه بایه‌خ به خواردنی ئه‌و خۆراكانه بدرێت كه زۆرترین كالسیۆم له‌خۆ ده‌گرن، وه‌ك شیره‌مه‌نیی وه‌ك شیر و په‌نیر، هه‌روه‌ها پاقله‌مه‌نی و جه‌ره‌زات و گۆشتی ماسیش به‌هه‌مانشێوه كالسیۆم له‌خۆ ده‌گرن.
بۆ ئه‌و خۆراكانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به كالسیۆم، پێگه‌كه ئاماژه‌ی به خۆراكه‌كان و ئه‌و رێژه‌یه‌ی كالسیۆم داوه كه تێیاندایه. زانكۆی ناڤارا له ئیسپانیا چه‌ندان جۆر خۆراكی ده‌ستنیشان كردووه كه به كالسیۆم ده‌وڵه‌مه‌ندن، له‌ناویاندا په‌نیری جرۆیر و رۆكفۆر. پێی وایه له 100 گرامی ئه‌و په‌نیره، 560 تا 850 ملیگرام كالسیۆمی تێدایه. هه‌روه‌ها ماسیی سه‌ردین به زه‌یت، له 100 گرامدا 400 ملیگرام كالسیۆم له‌خۆ ده‌گرێت.
هه‌روه‌ها فستق و بوندق و باده‌م له 100 گرامدا، 240 ملیگرام كالسیۆمیان تێدایه. هه‌روه‌ها له 100 گرام كه‌ره، 127 تا 180 ملیگرام كالسیۆمی تێدایه. هه‌روه‌ها له 100 گرام هه‌نجیری وشككراوه، 180 ملیگرام كالسیۆم ده‌ست ده‌كه‌وێت. هه‌روه‌ها له 100 گرامی نۆك، 145 ملیگرام كالسیۆمی تێدایه. هاوكات له 100 گرامی شیری مانگا، 130 ملیگرام كالسیۆمی تێدایه.
پێگه‌كه باس له فاسۆڵیای سپی و پاقله‌ی وشككراوه ده‌كات كه له 100 گرامی ئه‌و خۆراكانه، 130 ملیگرام كالسیۆم ده‌ست ده‌كه‌وێت. له شوكوڵاته‌ی شیر و له 100 گرامدا، 120 ملیگرام كالسیۆم ده‌ست ده‌كه‌وێت. له سلق و سپێناخدا و له 100 گرام له‌و خۆراكانه، 87 تا 114 ملیگرام كالسیۆمیان تێدایه. هه‌روه‌ها له جه‌ره‌زات و خورما و مێوژیشدا له 100 گرام، 70 ملیگرام كالسیۆم ده‌ست ده‌كه‌ون.
هاوكات له 100 گرام زه‌یتوون، 63 ملیگرام كالسیۆم هه‌یه. له 100 گرام نیسك، 56 ملیگرام كالسیۆم ده‌ست ده‌كه‌وێت. له 100 گرام هێلكه‌ی مریشك، 51 ملیگرام كالسیۆم هه‌یه. له 100 گرام ماسیی بكالا، 51 ملیگرام كالسۆمی تێدایه. له كێك و هه‌ویركارییه‌كانی تریش له 100 گرامدا، 48 ملیگرام كالسیۆم ده‌ست ده‌كه‌ون.