رارایی دەبێتە هۆی پەرەسەندنی پێنج نەخۆشی مەترسیداری سیستمی بەرگری

:: PM:07:40:24/04/2025 ‌

ژیانی مرۆڤ پڕە لە هۆكارەكانی تووشی رارایی و نیگەرانی و دڵەڕاوكێی دەكەن، هۆكارەكان زۆرن، ئابووری و كار و خێزان و نەخۆشی و قسە و هەڵسوكەوتی خەڵك و هیتریش، ئەوانە هەمووی مرۆڤ تووشی رارایی دەكەن، شارەزایان باسی پێنج نەخۆشیی سیستمی بەرگری لەش دەكەن هۆكاری پەرەسەندنیان بۆ رارایی دەگەڕێتەوە، وەك ماڵپەڕی "هیڵس سایت" باسی كردووە، لەوانە:

*رەقبوونی جۆراوجۆری كۆئەندامی ناوەندی دەمار، كە لاوازیی ماسولكە و سڕبوون و پەككەوتنی پەلەكان دەگرێتەوە.  

*پەتای گورگە سوورە كە تووشی پێست و جومگە و گورچیلە و مێشك و هیتریش دەبێت.

*هەوكردنی رۆماتیزمیی جومگەكان، شێوانێكی هەوكردنی درێژخایەنە و تووشی جومگەكان دەبێت و ئازار و هەوكردنی جومگەكان زیاتر دەبێت.

*سەدەفییە و هەوكردنی جومگەكان بەو هۆیەوە، نەخۆشییەكی بەرگریی لەشە و تووشی پێست دەبێت و كار لە جومگەكان دەكات.

*پەتای غرێفەر و هەوكردنی رژێنی دەرەقیی هاشیموتوو، دوو نەخۆشی سیستمی بەرگرین و تووشی رژێنی دەرەقی دەبن، یەكەمیان چالاكی زیاد دەكات و دووەمیش خاوی دەكاتەوە.

سەبارەت بە چۆنیەتی كاركردنی رارایی بۆ تووشبوونی مرۆڤ بە نەخۆشییەكانی سیستمی بەرگریی لەش ماڵپەڕەكە دەڵێت، رارایی دەبێتە هۆی دەردانی سیتۆكیناتی هەوكار، كە بریتین لە مادەی پرۆتینیی سیستمی بەرگریی لەش بۆ چارەسەركردنی هەوكردن دەریان دەدات، ئەوانە هاوكات دەبنە هۆی لاوازیی خانە تائییەكان و هاوسەنگیی سیستمەكە دەشێوێنن، دەبنە هۆی تێكچوونی كاری هۆرمۆنی وەك كۆرتیزۆل و ئەدرینالین، رارایی بە تەنیا نابێتە هۆی دروستبوونی ئەو نەخۆشیانە، بەڵام بەشداری لە دەركەوتن و پەرەسەندنیان دەكات.    



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل