نەخۆشخانەی سەفین رای گەیاند، جگەر ڕۆڵێكی سەرەكی دەگێڕێت لە پاككردنەوەی ژەهراویبوونی جەستە و بەرهەمهێنانی پرۆتینی پێویست و یارمەتیدانی هەرسكردن.
نەخۆشخانەی سەفین لەبارەی چۆنیەتیی پاراستنی تەندروستیی جگەر، ڕاگەیەنراوێكی بڵاو كردەوە و دەڵێت: خواردنی خۆراكی تەندروست و هاوسەنگ ڕۆڵێكی سەرەكییان هەیە.
نەخۆشخانەكە چەند خاڵێكی بۆ پاراستنی جگەر خستووەتەڕوو، لەوانە بە چالاكی هێشتنەوەی جەستە و بەردەوامیی وەرزشكردن، دووركەوتنەوە لە جگەرەكێشان و هاوشێوەكانی، دووركەوتنەوە لە خواردنە كهوولییەكان، كوتانی هەوركردنی جگەر، پشكنینی پێشوەختە بۆ دڵنیایی لە تەندروستیی جگەر.
جگەر ئاستی كیمیایی لە خوێن رێكدەخات و شلەی زەرداو دەردەدات، یارمەتیی تێكشكاندنی چەوری دەدات و بۆ هەرسكردنی زیاتر و مژین ئامادەی دەكات، كاتێك تەواوی خوێنی دەرچوو لە گەدە و ریخۆڵە بە جگەرەوە دەڕوات و جگەریش چارەسەری دەكات، هەروەها یارمەتیی هەڵمژینی دەرمان دەدات لەلایەن لەشەوە. لە فرمانەكانی تری جگەر بریتین لە:
بەرهەمهێنانی زەرداو كە یارمەتیی رزگاربوون لە ژەهرەكان و تێكشكاندنی چەوری لە ریخۆڵە باریكە لە كاتی پرۆسەی هەرسدا.