پێویستە هەفتانە چەند گۆشت بخورێت؟

:: PM:09:13:28/04/2025 ‌

گۆشت یەكێكە لە گرنگترین خۆراكەكانی مرۆڤ، كە جیا لە سوودەكانی، چێژێكی خوازراوی هەیە، مرۆڤ لە گەشت و سەیران و لە كاتی داوەت و بۆنە و پشووەكان لە ماڵ و چێشتخانە پەنا بۆ خواردنی دەبات، راستەوخۆ بە كوڵاوی و برژاوی و ناراستەوخۆ لە ناو چێشتی تر دەیخوات، كەسانێك رۆژانە دەیخۆن و رەنگە لە رۆژێكدا چەند جار بیخۆن، بەڵام زیانی چییە و پێویستە چەندی لێ بخورێت؟

بەپێی توێژینەوە زانستییەكان زۆر گۆشتخواردن چەند زیانێكی تەندروستی هەیە، لەوانە زیادبوونی مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجە، وەك شێرپەنجەی قۆڵۆن و پەنكریاس و گەدە، كێشەی هەرسكردن و بای سك و قەبزی، كێشەی پێست و زیادبوونی مەترسیی تووشبوون بە هەندێك نەخۆشیی پێوەست بە سیستمی بەرگری و ڤایرۆسەكان، كێشەی دڵ و لوولەكانی خوێن، تووشبوون بە هەوكردن و بەردی گورچیلە و زیادبوونی كێش و قەڵەوی و تووشبوون بە وشكهەڵاتن. 

بەپێی نوێترین توێژینەوە پێویستە مرۆڤ هەفتانە تا 255 گرام گۆشتی جیاجیا بخوات، واتە سوور و مریشك، ئەگەرچی ئەو بڕە رەنگە كەم بێت، بەڵام مرۆڤ لە كاریگەرییە نەرێنییە تەندروستی و ژینگەییەكان دەپارێزێت، كارۆلین جەبارە، پسپۆڕی پەرەپێدان دەڵێت، خەڵك درك بە پێویستیی كەمكردنەوەی خواردنی گۆشت بۆ كەمكردنەوەی زیانە تەندروستی و ژینگەییەكانی دەكات، زەحمەتە ئەو بڕە گۆشتە دیاری بكرێت كە پێویستە كەم بكرێتەوە، بەڵام توێژینەوەكان باسی 255 گرام گۆشت لە هەفتەیەك دەكەن.    



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل