تەندروستیی پارێزگای میسانی باشووری عێراق رای گەیاند، یەكەم حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە پارێزگاكەدا تۆمار كرا.
فەرمانگەی تەندروستیی میسان ڕای گەیاند، ڕۆژی شەموو ئەنجامی ئەو پشكنینەی كە بۆ گومانلێكراوێك كرابوو، گەڕاوەتەوە و پشتڕاست كراوەتەوە كە ئەو كەسە تووشی تای خوێنبەربوون بووە، ئەمەش یەكەم حاڵەتی تای خوێنبەربوونە كە ئەمساڵ بە فەرمی لە میسان تۆمار كرابێت.
ئاماژەی بەوەش كردووە، "لە هەمان كاتدا پشكنین بۆ گومانلێكراوێكی تر كراوە لە ڕەگەزی مێ، بەڵام بەگوێرەی ئەنجامەكان ئەو كەسە تووشی ڤایرۆسەكە نەبووە".
بەپێی دوایین داتاكانی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، لە سەرەتای ئەمساڵەوە 62 حاڵەتی تای خوێنبەربوون تۆمار كراوە، لەناویاندا هەشت حاڵەتی گیان لەدەستدانیش هەبووە.
زیقار 17 حاڵەت
كەركووك پێنج تووشبوو، لەناویاندا چوار مردن.
موسەننا شەش حاڵەت، لەناویاندا دوو حاڵەتی مردن
واست پێنج حاڵەت هەبووە، یەكێكیان مردووە
دیالە دوو حاڵەت هەبووە، یەكێكیان مردووە
نەینەوا سێ حاڵەت
میسان یەك حاڵەت
ئەنبار یەك حاڵەت