لە كۆیە نەخۆشێك /88 ساڵ/ نەشتەرگەرییەكی بۆ ئەنجام دراوە بەبێ بەنجی گشتی، تەندروستیی قەزاكەش ڕوونكردنەوە دەدات كە پێنج نەخۆشیی درێژخایەنی تریشی هەبووە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی كۆیە، ڕاگەیەنراوێكی بڵاوی كردووەتەوە و تێیدا هاتووە، نەشتەرگەریی بۆ هاووڵاتییەكی 88 ساڵی كراوە، بەبێ سڕكردنی گشتی (بەنجی عام)، چونكە تووشبووی نەخۆشییەكانی (شەكرە، فشاری خوێن، جەڵتەی دڵ، جەڵتەی مێشك و ناڕێكیی دڵ) بووە، بۆیە پەنا براوەتەبەر سڕكردنی دەمارەكانی قاچی.
باس لەوەش كراوە، قاچی ئەو هاووڵاتییە دووچاری هەوكردنی زۆر و ڕەشبوونەوە هاتبوو، (+femoral nerve block sciatic-popliteal block) ، بۆیە بەناچاری و لە ڕێگەی ئامێری سۆنارەوە، نەشتەرگەرییەكەی بەسەركەوتوویی بۆ ئەنجام درا.