حاڵەتێکى تای خوێنبەربوون تۆمار کرا

:: PM:04:36:18/05/2025 ‌
حاڵەتێکی تر بە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون تۆمارکرا، ئەویش ئافرەتێکی دانیشتووی (بعاج)ی سەر بە پارێزگای مووسڵە و تەمەنی 27 ساڵە. 

وەزارەتی تەندروستی بڵاوی کردەوە، ئەو توشبووە دوای بوونی نیشانەکانی، ڕوو لە شاری هەولێر دەکات بۆ وەرگرتنی چارەسەر لە نەخۆشخانەی هەولێری فێرکاری، بەهۆی بوونی نیشانەکان و گومان لێ کردن بە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون و چەندان ڕێکاری دەستنیشانکردن و چارەسەری پزیشکی دەگیرێتە بەر، لە ئێستەدا لە شاری هەولێر لەژێر چاودێریی چڕ لە نەخۆشخانە خەوێنراوە و چارەسەر وەردەگرێت.

تا ئێستە دوای بوونی چەندان حاڵەتی گومانلێکراوی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان و هاتنیان بۆ نەخۆشخانە و بەدواداچوون و پشکنین بۆ گومان لێ کراوان لە ماوەی مانگی ڕابردوو، دەرەنجام تەنیا دوو حاڵەت دەسنیشانکراون و پشتڕاست کراونەتەوە کە حاڵەتێکیان لە شاری دهۆک بوو، هەفتەی ڕابردوو لەبەر خراپیی باری تەندروستیی گیانی لەدەست دا، حالەتی دووەم بە تەواوی چاک بووەوە و لە نەخۆشخانە دەرچووە.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم