چۆن دەزانی منداڵەكەت كرمی هەیە؟

:: PM:07:05:19/05/2025 ‌

مرۆڤ لە ژیانیدا تووشی چەندان جۆر هۆكاری نەخۆشی دەبێتەوە، لە ڤایرۆس و بەكتریا و مشەخۆرەكان، لەوانەش چەند جۆرە كرمێك، بەتایبەتی منداڵ كە هێشتا سیستمی بەرگریی لەشیان وەك پێویست گەشەی نەكردووە، پزیشكێك باسی بڵاویی تووشبوونی منداڵ بە كرم و نیشانەكانی دەكات.

د. یلینا ئەلیكسینتسیڤا پسپۆڕی نەخۆشی منداڵان ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە تووشبوونی منداڵ بە كرم لە تەمەنی پێش چوونە قوتابخانە و لە كاتی قوتابخانەش بەهۆی رەچاونەكردنی پاكوخاوێنی زیاترە، بەتایبەتی بەهۆی پیسیی دەستیان، چونكە منداڵ تا تەمەنی چوار بۆ پێنج ساڵ هێشتا سیستمی بەرگریی لەشیان وەك پێویست گەشەی نەكردووە، ئەوەش وا دەكات زیاتر ئەگەری تووشبوونی بە پەتای جۆراوجۆر ببێت لەوانەش كرمەكان.

روونی كردەوە، دەكرێ منداڵ لە هەر شوێنێك لەوانەش لە ماڵەوە تووشی كرم ببێت، بەتایبەتی ئەگەر هەندێك جۆر ئاژەڵی ماڵی بەخێو بكرێت یان لە گۆڕەپانی یاریكردنی منداڵان و تەنانەت لە باخچەی ساوایانیش، رێگەی تریش بۆ تووشبوونی منداڵ لە كرم هەیە وەك خواردنی باش نەكوڵاو، لەوانە گۆشت و سەوزە و میوەی نەشووراوە، منداڵ تووشی ژەهراویبوون دەبێت.

ئەو پزیشكە روونی كردەوە، لە نیشانەكانی تووشبوون منداڵ بە كرم خامۆشی و هەڵچوون و زوو ماندووبوون و نەخۆشكەوتنی بەردەوام و شێوانی خەوی شەوانە و كەمبوونەوەی خواستی خواردن و ئازاری سك و ناڕێكیی پاشەڕۆكردن یان زۆری پاشەڕۆ و هەستیاریی پێست وەك پەڵە.

پێویستە لەو حاڵەتانە پشكنینی تاقیگەیی بۆ خوێن و پاشەڕۆی منداڵ بكرێت، یان گرتنی وێنەی تیشكی، لە كاتی دۆزینەوەی بوونی كرم لە لەشی منداڵ پێویستە ئەندامانی تری خێزان ئەوانیش پشكنینیان بۆ بكرێت. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل