سروشتی مرۆڤ وایه كاتێك له ژه‌مێكدا خواردنی قورس و پڕچه‌وری ده‌خوات، ئاره‌زووی زیاتری بۆ شیرینی ده‌چێت، به‌پێی زانیاریی پسپۆرانی بواری خۆراك، شیرینه‌مه‌نیی دروستكراو زیان به ته‌ندروستیی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت. بۆیه ئامۆژگاری ده‌كه‌ن كه له‌بری شیرینه‌مه‌نییه دروستكراوه‌كان، هه‌ندێ میوه‌ی دیاریكراو بخۆن كه سوود به ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نن.
به‌شی ته‌ندروستی و زانستی پێگه‌ی
"شه‌رق ئه‌وسه‌ت"، بابه‌تێكی له‌وباره‌یه‌وه بڵاو كردووه‌ته‌وه كه كاتێك مرۆڤ له دوای خواردنی قورس ئاره‌زووی بۆ شیرینی چوو، باشتره هه‌ندێك میوه بخوات كه زیاتر سوودی بۆ جه‌سته ده‌بێت. ئه‌گه‌ر نا خواردنی شیرینه‌مه‌نیی دروستكراو، ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن و دواتریش زیان به دڵ ده‌گه‌یه‌نێت. بۆیه سپۆران ئامۆژگاری ده‌كه‌ن كه له‌بری شیرینیی دروستكراو، میوه‌ی سروشتی بخۆن و بۆ ئه‌وه‌یش چه‌ندان نموونه‌یان هێناوه‌ته‌وه.
خۆخ یه‌ك له میوانه‌یه كه جێگره‌وه‌ی شه‌كر و شیرینییه، به‌چێژ و شیرینه، هاوكات ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامینه‌كان، بۆیه باشتره كاتێك ئاره‌زووی شیرینیتان كرد، خۆخ بكه‌نه جێگره‌وه. هه‌روه‌ها "قه‌یسی- زه‌رده‌لوو" به‌هه‌مانشێوه جێگره‌وه‌یه‌كی باشه بۆ شیرینی، له‌گه‌ڵیدا ده‌وڵه‌مه‌نده به ریشاڵه‌كان و وزه‌ی زیاتر به جه‌سته ده‌به‌خشێت.
باس له پرته‌قاڵیش ده‌كرێ كه جێگره‌وه‌یه‌كی باشی شیرینییه، ئه‌و میوه‌یه جیا له مزر و شیرینییه‌كه‌ی، هاوكات ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین "سی" و ریشاڵه‌كان، به‌خواردنی پرته‌قاڵ، ئاره‌زووت بۆ شیرینی كه‌متر ده‌بێته‌وه و وه‌ك جێگره‌وه‌ی شیرینیی دروستكراو هه‌ژمار ده‌كرێت، جیاله‌وه‌ی ئه‌ویش وزه‌ی زیاتر به جه‌سته ده‌گه‌یه‌نێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه به میوه‌ی سێ‌و كراوه كه تامی شیرینه و ده‌كرێ له‌بری شیرینیی دروستكراو په‌نای بۆ ببه‌ن، به‌وه‌یش ده‌ناسرێته‌وه له سه‌رووی ته‌واوی میوه‌كانی تر سوود به ته‌ندروستیی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت، هاوكات ده‌وڵه‌مه‌نده به ریشاڵه‌كان و به خواردنی یه‌ك سێ‌و، هه‌ستی تێربوون به مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت.
دواتریش باس له میوه‌ی "توو" ده‌كرێت به‌تایبه‌تی جۆره شیرینه‌كه‌ی، هاوكات ته‌واوی جۆره‌كانی به‌هه‌مانشێوه جێگره‌وه‌ی شیرینین وه‌ك تووی ره‌ش و مۆر، هه‌روه‌ها هاوشێوه‌كانی وه‌ك فه‌راوله، ئه‌و میوه‌یه چه‌نجان پێمهاته‌ی خۆراكی له‌خۆ ده‌گرێت و بۆ ته‌ندروستیی مرۆڤ زۆر به‌سووده و وزه‌ی زیاتری پێ ده‌به‌خشێت.