لە كۆنەوە شارەزایان باسی سوود و گرنگیی پیاز بۆ تەندروستی مرۆڤ دەكەن، یەكێك لە سوودەكان ئارەزووی خواردن زیاد دەكات، جیا لە چەندان سوودی تر، تەڕەپیاز واتە پیازی تازە گەشەكردوو و كە گەڵای سەوزی هەیە، ئەویش چەندان سوودی بۆ تەندروستیی مرۆڤ هەیە، لە سەوزە سادەكانە، ماڵپەڕی
"NDTV"، باسی سوودەكانی تەڕەپیاز دەكات بەمشێوەیە:
*پاراستنی دڵ و لوولەكانی خوێن، بەهۆی دەوڵەمەندیی بە گیراوەكانی كبریت، كە یارمەتیی كەمكردنەوەی رێژەی كۆلیسترۆڵی زیانبەخش دەدەن، هەروەها پۆتاسیۆم بە لەش دەبەخشێت كە پەستانی خوێن رێك دەخات.
*بەهێزكردنی سیستمی بەرگریی لەش، بەهۆی بوونی وەك دژەڤایرۆس، مرۆڤ لە چەندان پەتای بەكتریایی و ڤایرۆسی دەپارێزێت.
*مرۆڤ لە نەخۆشی شەكرە دەپارێزێت، دەبێتە هۆی رێكخستنی ئاستی شەكرەی خوێن، بەوەش خۆراكێكی باشە بۆ نەخۆشانی شەكرە یان ئەوانەی ئەگەری تووشبوونیان هەیە.
*باشكردنی پرۆسەی هەرس و نەهێشتنی قەبزی، بڕێكی باش لە ریشاڵی تیادایە كە كاری كۆئەندامی هەرس باش دەكات و جووڵەی ریخۆڵەكان زیاتر دەكات.
*بەهێزكردنی ئێسك، تەڕە پیاز سەرچاوەیەكی باشە بۆ ڤیتامین كەی كە رۆڵێكی سەرەكی لە هەڵمژینی كالسیۆم و بەهێزكردنی ئێسك هەیە، بۆیە خواردنی بەردەوامی تەڕە پیاز سوودێكی زۆرت پێ دەبەخشێت.