ئەگەر دەتانەوێ ببنە خاوەنی پرچێكی پڕ و درێژ بەتایبەتی ئافرەتان، زۆر رۆتین و رێنوێنی هەن گرنگە پێڕەو بكرێن. هەندێك بە خواردنی جۆری خۆراك دەكرێت و هەندێكی تریش هەر بە تێكەڵكردنی خۆراكەكان بە یەكتر لێدانی لە پێستی سەر و پرچ، ئەنجامی زۆرباشی دەبێت.
پسپۆرانی تەندروستی و پێست كە قسەیان بۆ "عەرەبیە" كردووە و لە بەشی تەندروستیی ئەو پێگەیە بڵاو كراوەتەوە، ئاماژەیان داوە بۆ ئەوەی ببنە خاوەنی پرچێكی درێژ و پڕ، چەندان هەنگاو هەن گرنگە بەبێ دواكەوتن بنرێن، هەندێك لەوانە خواردنی چەند خۆراكێكە و هەندێكی تریش تێكەڵكردنی هەندێك خۆراك بە یەكتر و لێدانی لە پێستی سەر و پرچ، گومان لەوەدا نییە ئەنجامی زۆرباشتان دەست دەكەوێت بەتایبەتی بۆ ئافرەتان.
لەبارەی بەكارهێنانی خواردنی خۆراكەكان، باس لەوە دەكرێت كە بایەخ بە خواردنی خۆراكە دەوڵەمەند بە پرۆتینەكان بدرێت، هەروەها ئاسن و زنك و ترشەڵۆكی چەوری و ڤیتامینەكانی "ئەی " و "بی" و "سی" و "ئی"، هاوكات خواردنی گۆشت و ماسی، لەگەڵ میوە و سەوزەكان و چەرەزات و زەیتی سروشتی، هەموو ئەوانە وا دەكەن پرچتان پڕ و درێژ بێت.
لەبارەی تێكەڵكردنی خۆراكەكان لەگەڵ یەكتر و لێدانی لە پێستی سەر و پرچ، ئاماژە بە زەیتی زەیتوون و ئەڤۆگادۆ كراوە كە زۆر پڕی و درێژیی پرچ زۆرباشە. بۆ ئەوەیش باس لەوە دەكرێ كە زەیتی زەیتوون بە ترشەڵۆكی ئۆمیگا3 دەوڵەمەندە كە ئەویش بۆ پرچ بەسوودە، هەروەها ئەڤۆگادۆیش كە بە ڤیتامینی "ئی" دەوڵەمەندە، ئەویش بۆ تەڕیی پرچەكە بەسوودە، بۆیە هەردووك پێكەوە بۆ پرچ بەسوودترن.
بۆ تێكەڵكردنیان ئاماژە دراوە، دەنكێك لە ئەڤۆگادۆ بهاڕێ و تێكەڵ بە یەك كەوچكی گەورەی زەیتی زەیتوون بكرێت، دواتر لە پێستی سەر بدرێت و مەساجی پێ بكرێت، پاشان بۆ ماوەی نیو سەعات بهێڵرێتەوە، دواتریش بە ئاو و شامپۆ بشۆرێت، ئەگەر هەفتانە یەك جار ئەوە بكرێت، گومان نییە كە ئەنجامی زۆرباشی بۆ پڕی و درێژیی پرچ دەبێت.
هەروەها پسپۆران دووپات لەوەش دەكەنەوە كە "خەنە" مادەیەكی زۆر بەسوود و گرنگە بۆ پرچ، بەتایبەتی خەنەی رەنگدار نەبێت بەسوودتریشە تا رەنگی پرچەكە وەك خۆی بمێنێتەوە. بۆ ئەوەیش دەڵێن، بڕێك خەنە تێكەڵی ئاوی گەرم بكرێت، پاشان لە پێستی سەر و پرچ بدرێت و بۆ ماوەی نیو سەعات بهێڵرێتەوە، دواتریش بە ئاوی شلەتێن بشۆڕیت، ئەوەیش بێگومان ئەنجامی زۆرباشی دەبێت.