زۆرجار گوێبیستی ئەوە دەبیت كە كەسێك تووشی بەكتریای گەدە بووە، ئەو باسی چەند نیشانەیەكی بێزاركەر دەكات و سەردانی پزیشكی كردووە و دوای پشكنینی تاقیگە دەركەوتووە ئەو جۆرە بەكتریایەی هەیە، ماڵپەڕی
" medical news today"ی پزیشكی باسی چەند نیشانەیەكی ئەو حاڵەتە دەكات كە زیاتر بەیانیان لە دوای هەستان لە خەو دەردەكەون:
*ئازاری گەدە، لە بڵاوترین نیشانەكانی تووشبوونە بە بەكتریای گەدە، ئەو كەسە هەست بە سووتانەوەیەكی زۆر و ئازارێكی زۆر دەكات، ئەوەش بەهۆی بەتاڵیی گەدە، بۆیە دوای خواردن یان وەرگرتنی دەرمان باشتر دەبێت.
*هیڵنج و رشانەوە، واتە راستەوخۆ لە دوای هەستان لە خەو بەهۆی ورووژان و هەوكردنی پەردەی ناوپۆشی گەدە بەهۆی بەكتریاكەوە.
*قرقێنە، ئەو كەسە دوای هەستان لە خەو یان بە درێژایی رۆژ هەست بە زۆری قرقێنەلێدان دەكات، ئەوەش بەهۆی زۆریی غاز و بای سك كە بەهۆی بەكتریاكە و شێوانی هەرسكردنەوە دروست دەبێت.
*نەمانی ئارەزووی خواردن و زوو تێربوون و لەدەستدانی كێش.
*هاتنی بۆنێكی ناخۆش لە دەم، بەتایبەتی دوای هەستان لە خەو، ئەوەش لە نیشانە بڵاوەكانی ئەو حاڵەتەیە، بەهۆی شێوانی گەدە و ئەو هەوكردنەی هەیە، بەتایبەتی پێش پاككردنەوەی دەم تێبینی دەكرێت.