هه‌رچه‌نده به‌سره به داهاته نه‌وتییه‌كه‌ى رێژه‌یه‌كى زۆرى بودجه‌ى عێراق دابین ده‌كات، كه‌چى به‌گوێره‌ى راپۆرتێكى ئه‌مه‌ریكى، دانیشتووانى به‌سره ساڵانه به هه‌زاران كه‌س تووشى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه ده‌بن و ته‌نانه‌ت وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی عێراقیش داتاى دروستى تووشبووانى شێرپه‌نجه ده‌شارێته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م چوارى حوزه‌یران، رۆژنامه‌ى
مه‌داى عێراقى راپۆرتێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه كه له‌لایه‌ن گۆڤارى نیو لاینز مه‌گه‌زین NEW LINES Magazine بڵاو كراوه‌ته‌وه. له راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه كراوه دانیشتووانى به‌سره باجى ئه‌و نه‌وته ده‌ده‌ن كه له خاكه‌كه‌یان به‌رهه‌م دێت. به ایبه‌تى دانیشتووانى گونده‌كان كه له دوایین ئاماردا ده‌ركه‌وتووه، سێ هه‌زار حاڵه‌تى تووشبوون به شێرپه‌نجه له شارۆچكه‌ى عه‌راده تۆمار كراوه، كه كۆى دانیشتووانى شارۆكه‌كه 51 هه‌زار كه‌سه.
له راپۆرته‌كه‌دا باس كراوه له ده‌رهێنانى نه‌وت و سووتانى گازى سروشتى، ره‌چاوى سه‌لامه‌تیى هاووڵاتییان نه‌كراوه و له نزیك بیره نه‌وتییه‌كان، شوێنى نیشته‌جێبوون هه‌یه. سه‌ره‌ڕاى ئه‌م كێشانه باس له‌وه ده‌كرێت وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى عێراق، یارى به داتاكانى تووشبوون ده‌كات و هه‌ندێكیان ده‌شارێته‌وه. راپۆرتى گۆڤاره ئه‌مه‌ریكییه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات پێشتر ئاژانسى بى بى سى، راپۆرتێكى نهێنیى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى عێراقى ئاشكرا كردووه، كه باسى له‌وه كردووه رێژه‌ى تووشبوون به شێرپه‌نجه 20% زیادى كردووه له نێوان ساڵانى 2015 تا 2018. جیا له‌مه‌ش له ئامارێكى تردا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى عێراق ده‌ڵێ، دوو هه‌زار و 339 حاڵه‌تى تووشبوون به شێرپه‌نجه له ساڵى 2020 تۆمار كراون، كه‌چى راپۆرتى فه‌رمانگه خۆجێیه‌كانى به‌سره ده‌ڵێن، هه‌شت هه‌زار و 578 حاڵه‌تى نوێ تۆمار كراون.
له دوایین ئاماریش كه بۆ ساڵى 2023 كراوه، سێ هه‌زار و 305 حاڵه‌تى تووشبوون به نه‌خۆشیى شێرپه‌نجه له به‌سره تۆمار كراوه.