د. فرمێسك محەمەد: هەناسەدان لە ڕێگەی دەمەوە چەندان زیانی هەیە

:: PM:01:04:05/06/2025 ‌
د. فرمێسك محەمەد رای گەیاند،  هەناسەدان لە ڕێگەی دەمەوە چەندان زیانی هەیە لەوانە، دروستبوونی بۆنی ناخۆشی ناودەم، هەوكردرنی پووك، وشكبوونەوەی ناودەم، ناڕێكیی ددانەكان، گەورەبوونی لەوزەتێن، تەسكبوونەوەی بۆڕییە هەواییەكان، زیادبوونی بەڵغەم، دروستبوونی پڕخە، تێكچوونی كاتەكانی خەو، بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و تێكچوونی شێوەی رووخسار.

‎د. فرمێسك محەمەد پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی قوڕگ و لووت و گوێ، لە نووسینێكدا ئاماژە بە زیانەكانی هەناسەدان لە ڕێگەی دەمەوە دەكات و دەقی نووسینەكەی بەم جۆرەیە:-

زیانەكانی هەناسەدان لە ڕێگەی دەمەوە ئەمانەن:-

دروستبوونی بۆنی ناخۆشی ناودەم
هەوكردرنی پووك
وشكبوونەوەی ناودەم
ناڕێكیی ددانەكان
گەورەبوونی لەوزەتێن
تەسكبوونەوەی بۆڕییە هەواییەكان
زیادبوونی بەڵغەم
دروستبوونی پڕخە
تێكچوونی كاتەكانی خەو
بەرزبوونەوەی فشاری خوێن
تێكچوونی شێوەی رووخسار




وشە - سۆران عەزیز