مرۆڤ بۆ ئه‌وه‌ی له كاته‌كانی كاركردندا سه‌رنجی باشتر بێت و پڕ له وزه بێت بۆ سه‌ركه‌وتوویی كاره‌كه‌ی، گرنگه بایه‌خ به خواردنی هه‌ندێك خۆراك بدات، به‌جۆرێك له‌لایه‌ك كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی نه‌بێت، له‌لایه‌كی تریشه‌وه جه‌سته‌ی پڕ له وزه بێت و سه‌رنجی بۆ به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كه‌ی باشتر بێت. پێگه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی ئاماژه به‌و جۆره خۆراكانه ده‌دات.
پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنیی رۆژنامه‌ی رۆژانه‌ی "
ئه‌هرام"ی میسری، زانیارییه‌كانی له پێگه‌ی Healthline وه‌رگرتووه كه پسپۆرانی بواری خۆراك قسه‌یان بۆ كردووه، ئاماژه به خواردنی هه‌ندێك خۆراك كراوه كه گرنگه مرۆڤ له كاتی كاركردندا بایه‌خیان پێ بدات، له‌لایه‌ك بۆ باشتربوونی سه‌رنجی و له‌لایه‌كی تریشه‌وه بۆ وزه كه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتوویی كاره‌كه‌ی ده‌بێت.
پسپۆران باس له چه‌ره‌زات و میوه‌ی وشككراوه ده‌كه‌ن، ئه‌وان پڕ له پرۆتین و چه‌وریی سروشتی و ڤیتامینه‌كانن. ئه‌و خۆراكانه سوودی زۆریان بۆ باشتربوونی سه‌رنج هه‌یه و هاوكات هه‌ستی تێربوون به مرۆڤ ده‌به‌خشن بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ. میوه‌ی وشككراوه وه‌ك مێوژ و قه‌یسی و هه‌نجیر و.. و.. هتد.
بۆ ئه‌و خۆراكانه‌ی بۆ سه‌رنج و وزه گرنگن، باس له ئه‌ڤۆگادۆ كراوه كه به ریشاڵ و چه‌وریی سروشتی ده‌وڵه‌مه‌نده. هه‌روه‌ها بیبه‌ری شیرین كه ڤیتامینی زۆر له‌خۆ ده‌گرێت به‌تایبه‌تی ڤیتامینی "سی"، خواردنی هه‌موو ئه‌وانه بۆ كاتی كاركردن بایه‌خی زۆریان هه‌یه و وزه به جه‌سته ده‌به‌خشن و سه‌رنجیش باشتر ده‌كه‌ن.
نۆكی بر‌ژاو خۆراكێكی تره كه بۆ كاتی كاركردن خواردنی زۆر به‌سووده، چونكه ده‌وڵه‌مه‌نده به پرۆتین و ڤیتامین، هاوسه‌نگیی شه‌كر له خوێندا راده‌گرێت. خواردنی نۆكی بژراو وا ده‌كات له كاتی كاركردندا هه‌ست به ماندوویی نه‌كه‌ن، جیاله‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ هه‌ست به برسێتی ناكه‌ن. هه‌روه‌ها میوه‌ی سێویش به‌هه‌مانشێوه له كاتی كاركردندا سوودی زۆری ده‌بێت بۆ وزه‌ی زیاتر.
كه‌ره و میوه‌ی وشككراوه كه پرۆتین و ڤیتامین و ریشاڵی زۆریان تێدایه، ته‌ندروستیی ماسولكه و ئێسك باشتر ده‌كه‌ن، له‌وه‌یش زیاتر به خواردنیان هه‌ستی تێربوون زیاتر ده‌كه‌ن و له كاتی كاركردندا وزه‌ی زۆرتر به جه‌سته ده‌به‌خشن.
دواتریش له‌باره‌ی ئه‌و خۆراكانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به پرۆتین كه بۆ كاتی كاركردن سوودی زۆریان ده‌بێت، ئاماژه به خورما، شۆڤان، ناوكی كووله‌كه، گوێز و گوێزی هیندی ده‌كرێت كه هه‌موو ئه‌و خۆراكانه به خواردنیان كاریگه‌رییان له‌سه‌ر وه‌ستانی كاركردن نابێت، به‌پێچه‌وانه‌وه وزه‌ی زۆر به جه‌سته ده‌به‌خشن و سه‌رنجی مرۆڤ بۆ به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كه‌یان باشتر ده‌كه‌ن.