جگەر یەكێكە لە گەورەترین ئەندامەكانی لەش و فەرمانی گرنگی هەیە، چەند نیشانەیەك هەن دەری دەخەن كە جگەر ماندوو و شەكەتە، لەوانە زەردهەڵگەڕانی پێست و ماندووبوونی بەردەوام و ئازار و ئاوسانی سك و گۆڕانی رەنگی میز و پاشەڕۆ و هیتریش، وەك ماڵپەڕی
"تایمز ئۆف ئیندیا" باسی دەكات.
لەو نیشانانەی ئاماژەیە بۆ ماندوویی و شەكەتیی جگەر كە لە كاتی دەركەوتنیان پێویستە مرۆڤ سەردانی پزیشكی پسپۆڕ بكات، زەردهەڵگەڕانی پێست و سپێنەی چاو بەهۆی زەحمەتیی چارەسەركردنی مادەی بیلیرۆبین لە خوێن، ماندووبوونی شەكەتیی بەردەوام بەهۆی بێتوانایی لە دەرپەڕاندنی وزە، ئازار و ئاوسانی سك، بەتایبەتی بەشی رەوە و لای راستی سك، گۆڕان لە رەنگ و سروشتی میز و پاشەڕۆ كە رەنگیان كاڵ دەبێت.
جیا لەوانە، خورانی پێست بەهۆی بێتوانایی جگەر لە رزگاركردنی لەش لە خوێی زراو، بەتایبەتی خورانی شەوانەی ناو لەپی دەست و ژێر پێكان، هیڵنج و رشانەوە و شێوانی كۆئەندامی هەرس، مەینی خوێن و دەركەوتنی پەڵە و خوێنبەربوون لەسەر پێست، ئاوسانی پاژنە و قاچەكان و لەدەستدانی كێش و لاوازیی یادەوەری و شێوانی خەو و رارایی.