زۆر كەس بەتایبەتی لە وەرزی هاویندا بەدەست حاڵەتی كەرمهەڵگەڕانی پێیەكانیان دەناڵێنن، كە چەند هۆكارێك بۆ ئەو حاڵەتە هەیە
لەوانە:
*نەخۆشیی شەكرە، بەهۆی ئەو تێكچوونەی لە هەستە دەماری پەلەكان روودەدات كە گەرمبوونی پێیەكان دروست دەبێت.
*دووگیانی، هەندێك لە ژنانی دووگیان بەهۆی گۆڕانكاریی هۆرمۆنی و زیادبوونی گوشاری سەر پێیەكانیان و كۆبوونەوەی شلە لەشیان و زیادبوونی كێشیان تووشی دەبن.
*گەیشتن بە تەمەنی نائومێدی، وەستانی سووڕی مانگانە لە ژن، كە زیاتر لە دوای 45 ساڵ دەبێت، دەبێتە هۆی گۆڕانكاریی هۆرمۆنی و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش، لەوانەش پلەی گەرمی پێیەكان.
*زیادبوونی رێژەی كانزا قورسەكان وەك زەرنیخ و رەساس و جیوە لە لەش، دەبێتە هۆی گەرمبوونی دەست و قاچ.
وەرگرتنی چارەسەری كیمیایی، ئەوانەی تووشی شێرپەنجە دەبن بۆ لەناوبردنی خانە شێرپەنجەییەكان وەری دەگرن، كە هاوكات دەبێتە هۆی لەناوچوونی هەستە دەمارەكان و هەستكردنی بە گەرمیی قاچەكان.
*كەمبوونەوەی دەردانی رژێنی دەرەقی، واتە تەمبەڵی رژێنی دەرەقی، ئەوەش كێشە بۆ هەستە دەمارەكانی قاچ و دەست و گەرمبوونیان دروست دەكات.
رەنگە چارەسەریی ئەو حاڵەتە بریتی بێت چارەسەركردنی هۆكارەكەی، بەگشتی پێویستە راوێژ بە پزیشكی شارەزا بكرێت و دەرمان بەكاربێت و هەندێك رێنوێنیش هەن پێویستە لە ژیانی رۆژانە پێڕەو بكرێن.