چ بە كوڵاوی بێت یان سووركراو، پەتاتە یەكێكە لە خواردنە باوەكان لەناو زۆرینەی میلەتانی دنیادا، سوودی تەندروستی و خۆراكی زۆری هەیە كە ڕەنگە زۆر كەس نەیزانن.
بەپێێ هەواڵێكی ماڵپەڕی " lebanon24" پسپۆران ئاماژە بە كاریگەرییەكانی خواردنی پەتاتەی كوڵاو دەكەن، بەم شێوەیە:
پەتاتە دەوڵەمەندە بە كاربۆهیدرات كە سەرچاوەیەكی سەرەكیی وزەیە بۆ جەستە، هەڵبژاردەیەكی نایابە بۆ وەرزشوانان یان ئەوانەی پێویستیان بە وزەی بەردەوام هەیە بە درێژایی ڕۆژ.
دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و كانزاكان وەك، ڤیتامین C، ڤیتامین B6، پۆتاسیۆم.
پەتاتەی كوڵاو ڕیشاڵی خۆراكی تێدایە كە یارمەتی باشتركردنی هەرس دەدات و ڕێگری لە قەبزی دەكات و تەندروستیی هەرس باشتر دەكات.
بەهۆی رێژەی بەرزی ڤیتامین سی و ڕێژەی دژەئۆكسانەكەیەوە، یارمەتی بەهێزكردنی سیستمی بەرگریی جەستە و بەرەنگاربوونەوەی هەوكردن دەكات.
ئەو ڕیشاڵ و پۆتاسیۆم و دژەئۆكسێنەرەی لە پەتاتەدا هەیە، یارمەتی كەمكردنەوەی ئاستی كۆلیسترۆڵی زیانبەخش دەدات كە پاڵپشتی تەندروستیی دڵ دەكات و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ كەم دەكاتەوە.
پەتاتە ئاسن و مەگنیسیۆم و ڤیتامین B6 لەخۆ دەگرێت كە توخمێكی گرنگن بۆ باشتركردنی سەرنج و كاركردنی مێشك.