گرێی مێشك یەكێكە نەخۆشییە بڵاوەكان لە دنیا، بریتییە لە گەشەكردنی نائاسایی خانەكان لە ناو مێشك یان لە دەوروبەری، كاریگەری لەسەر تەندروستی دروست دەكات و رەنگە پێویست بە نەشتەرگەری بكات بۆ لابردنی، ئەو یاسایەی بۆ هەموو جۆرەكانی نەخۆشی لەسەر ئەویش جێبەجێ دەبێت، خۆپاراستن باشترە لە چارەسەركردن، بەتایبەتی لە رێگەی خۆراكەوە، كە چەند جۆر خۆراك هەن لەو حاڵەتە دەتپارێزن.
لەوانە سەوز گەڵادارەكان، وەك سپێناغ و حەلبە خەردەل و برۆكلی، بەهۆی دەوڵەمەندیان بە ڤیتامین ئێچ و ترشی فۆلیك، كە پەردەی مێشك لە رەگە ئازادەكان دەپارێزن و یارمەتی گەشەكردنی مێشك دەدەن، تەماتە، لیكۆبینی تیادایە كە دژەئۆكسێنەرێكی گرنگە و خانەكانی مێشك لە تێكچوون دەپارێزێت و هەوكردن كەم دەكاتەوە.
ئەڤۆكادۆ، رێژەیەكی بەرزی ترشی ئۆمێگای چەوری و ڤیتامین ئێچی تیادایە كە رۆڵی گەورەیان لە پاراستنی مێشك هەیە، میوە وشككراوەكان، بەهۆی دەوڵەمەندییان بە ترشی ئۆمێگا 3 و پرۆتین، كە فەرمانەكانی مێشك باشتر دەكات، مزرەمەنی وەك پرتەقاڵ و لالەنگی و لیمۆ هەروەها ترێ، ئەوانە بەهۆی دەوڵەمەندییان بە ڤیتامین سی رووبەڕووی رەگە ئازادەكان دەبنەوە، فاسۆڵیا بەهۆی رێژەی گەورەی دژەئۆكسێنەرەكان و ماسی رۆنی و سەلەمۆن بەهۆی دەوڵەمەندییان بە ئۆمێگا3 بۆ گەشەی مێشك و پاراستن لە گرێ باشن.