رەنگە سەردانی هەر دووكان و ماركێتێك بكەیت لەناو ساردكەرەوەكەی پیپسی و كۆلا و چەندان جۆر خواردنەوەی گازی هەبێت، ئەوانە لە رووی چێژەوە ویستێكی زۆریان لەسەرە و رەنگە سوودیان هەبێت، بەڵام زیانێكی گەورەیان هەیە، بەتایبەتی ئەگەر زیادەڕۆیی لە خواردنەوەیان بكرێت، لەوانەش زیادكردنی مەترسیی دروستبوونی بەردی گورچیلە.
د. ڤلادیسلاڤ سیب مامۆستا لە بەشی دەرمانسازی لە زانكۆی بیرۆگرۆڤ دەڵێت، كۆلا و خواردنەوە گازییەكانی تر، بەتایبەتی رەنگ كاڵەكان، مادەی ئۆكزالاتیان تیادایە كە مەترسیی دروستبوونی بەردی گورچیلە زیاد دەكەن، جیا لەوە ترشی فۆسفۆریك كە لەو خواردنەوانەدا هەیە ئەویش بەردی گورچیلە دروست دەكات.
روونی كردەوە، خواردنەوەی رۆژانەی بڕی 500 میلیلیتر لە خواردنەوە گازییە شیرینكراوەكان مەترسیی دروستبوونی بەردی ترشی یۆریك بە رێژەی 25% زیاد دەكەن، چونكە پێكهاتەی سەرەكیی ئەو خواردنەوانە مەترسیی دروستبوونی بەرد زیاد دەكەن وەك ئۆكزالات و ترشی فۆسفۆریك، كە دەبێتە هۆی زیادبوونی ئاستی كالیسیۆم لە خوێن و كەڵەكەبوونی فۆسفاتی كالیسیۆم لە گورچیلەكان و شەكر كە دەبێتە وشكهەڵگەڕانی لەش.
هاوكات بەهۆی زیادبوونی ئەو مادانە لە لەش كێشەی تەندروستی سەر هەڵدەدات، سەبارەت بە خێرایی دروستبوونی بەردی گورچیلە لەكاتی زیادەڕۆییكردن لە خواردنەوەی ئەو جۆرە خواردنەوانە، وەك ئەو مامۆستایە دەڵێت، ئەوە دەوەستێتە سەر ئامادەیی ئەو كەسە بۆ دروستكردنی بەرد و شێوازی ژیانی و سیستمە خۆراكییەكەی.