هەندێك ژن تووشی بەرزبوونەوەیەكی كتوپڕ رێژەی كۆلیسترۆڵ دەبنەوە، رەنگە ئەوەش تووشی كێشەی تەندروستیان بكاتەوە، شارەزایانی تەندروستی باسی
شەش هۆكار بۆ ئەو حاڵەتە دەكەن و چارەسەركردنیشی پێوەستە بە چارەسەركردنی هۆكارەكەی، كە بێگومان پێویستیی بە سەردانیكردنی پزیشكی شارەزا هەیە، لەوانە:
*گۆڕانكاریی هۆرمۆنی، دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی رێژەی كۆلیسترۆڵ بەتایبەتی لە قۆناغی پێش وەستانی یەكجارەكیی سووڕی مانگانە.
*تەمەن، لەگەڵ چوونە ناو تەمەن ئاستی كۆلیسرۆڵ زیاتر دەبێت، لەش توانای خۆرزگاركردنی لە كۆلیسترۆڵ كەمتر دەبێت و ئەو كاریگەریەش بەهۆی چوونە ناو تەمەن و وەستانی سووڕی مانگانە زیاتر لە ژن بەدیار دەكەوێت.
*هەندێك حاڵەتی تەندروستی ئاستی كۆالیسترۆڵ زیاد دەكەن، جیا لەوە هەروەها هەندێك چارەسەریش زیادی دەكەن وەك شەكرە و كێشەی درێژخایەنی گورچیلە و گورگە و ئایدز و تەمبەڵیی رژێنی دەرەقی و پچڕانی هەناسەدان لەكاتی نوستن.
*هۆكارەكانی پێوەست بە شێوازی ژیان، لەوانە سیستمێكی ناتەندروست یان ناهەوسەنگیی خۆراك، بەتایبەتی سیستمێكی دەوڵەمەند بە چەوریی تێر و خامۆشی و تەمبەڵی كەمجووڵانەوە و جگەرەكێشان و زیادبوونی كێش و قەڵەوی.
*دەرمان، هەندێك جۆر دەرمان دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی رێژەی كۆلیسترۆڵ لەوانە چالاككەرەكان و پەكخەرەكانی سیستمی بەرگریی لەش و میزپێكەرەكان.
*بۆماوە، رەنگە هۆكارەكەی بۆماوەیی بێت بەهۆی بازدانی جینەكان و پێویستە چارەسەر بكرێت، چونكە لەگەڵ چوونە ناو تەمەن زیاتر دەبێت.