رەنگە كەسانێك وەك ژەمێكی سووك یان بەیانیان رۆژەكەیان بە خواردنی بسكویت بە چا بكەنەوە بەر لە چوونیان بۆ سەر كارەكانیان، شارەزایان باسی مەترسیداریی خواردنی بسكویت دوای تێهەڵكێشان و خستنی بۆ ناو چا دەكەن.
رەنگە خواردنی پارچەیەك بسكویت لەگەڵ چایەك شتێكی ئاسایی بێت، بەڵام خواردنی رۆژانەی و كردنی بە خووێكی رۆژانە، رەنگە هەندێك كێشەی بەدواوە بێت، چونكە بسكویت شەكرێكی زۆر و كالۆرییەكی زۆری تیادایە، جیا لە چەوری تێر و كەمێك ریشاڵ، ئەو مادانەش رێژەی شەكری خوێن زیاد دەكەن، كە ئەوە بۆ تووشبووانی شەكرە یان ئەوانەی كێشەی رژێنی دەرەقیان هەیە مەترسیدار و زیانبەخشە.
شارەزایان دەڵێن، بەردەوامبوون لەسەر ئەو خووە رەنگە ببێتە هۆی قەڵەوی و زیادبوونی كێش و كێشەش بۆ پرۆسەی میتابۆلیسم دروست دەكات، جیا لە مەترسیداری بۆ دڵ، چونكە هەندێك جۆری بسكویت رێژەیەكی زۆری سۆدیۆمی تیادایە و ئەوەش پەیتانی خوێن بەرز دەكاتەوە و كاریگەریی لەسەر تەندروستی دڵ هەیە.
هەورەها بەهۆی كەمیی ریشاڵەكانەوە بسكویت بە نەرێنی كار لە كۆئەندامی هەرس دەكات و بەدهەرسی و با و ئاوسانی سك و قەبزی و كەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن و لاوازیی سیستمی بەرگریی لەش دروست دەكات، ئەوەش لەسەر ئاستێكی دوورخایەن مەترسی هەیە، بەتایبەتی ئەوانەی چالاكیی جەستەییان نییە، بۆیە شارەزایان پێیان وایە لەبری ئەوە بسكویتی دانەوێڵەی تەواو شۆفانی كەمشەكر بخورێت، یان لەبری ئەوە چەرەزات و میوەی وشككراوە بخورێت.