نه‌خۆشییه‌كانی دڵ له دنیادا به‌هۆكاری سه‌ره‌كیی مردن هه‌ژمار ده‌كرێت، جا بۆ ئه‌وه‌ی له‌و نه‌خۆشییه دوور بكه‌ونه‌وه، پێویسته بایه‌خ به خۆراكی ته‌ندروست بدرێ و له‌گه‌ڵیدا له‌و خۆراكانه دوور بكه‌ونه‌وه كه ده‌بنه هۆی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ. لێره‌دا ئاماژه به هه‌ندێك خۆراك كراوه كه ده‌بنه هۆی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و پێویسته واز له خواردنیان بێنن.
به‌شی ته‌ندروستیی پێگه‌ی "
شه‌رق ئه‌وسه‌ت"، له‌وباره‌یه‌وه زانیاریی له پسپۆرانی خۆراك له پێگه‌ی "هارفارد هێڵس" وه‌رگرتووه و بڵاوی كردووه‌ته‌وه، نه‌خۆشییه‌كان دڵ و ده‌ماره‌كان له‌سه‌ر ئاستی دنیا زۆر بوون و بوونه‌ته هۆی سه‌ره‌كیی مردن، بۆیه له‌به‌رئه‌وه‌ی تووشی نه‌خۆشییه‌كه نه‌بن و بایه‌خ به ته‌ندروستیی دڵتان بده‌ن، زۆر گرنگه خۆتان له هه‌ندێك خۆراك دوور بخه‌نه‌وه، نموونه‌یان نانی سپی و گۆشتی سوور و مریشكی سووركراوه له‌ناو رۆن و زۆر خۆراكی تر.
نانی سپی، یه‌ك له‌و خۆراكانه‌یه كه مه‌ترسیی تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ زیاتر ده‌كات، هه‌روه‌ها نه‌خۆشیی شه‌كره‌ی جۆری دوو و له‌گه‌ڵیدا قه‌ڵه‌وی، هه‌موو ئه‌وانه بۆ گیانتان جێگه‌ی مه‌ترسین.
هه‌روه‌ها گۆشتی سووریش به‌هه‌مانشێوه له چه‌ندان توێژینه‌وه‌دا باس له مه‌ترسییه‌كانی كراوه، مه‌ترسییه‌كه‌یش بۆ دڵ و ده‌ماره‌كان و گیرانیان ده‌گه‌ڕێته‌وه. ترشه‌ڵۆكی ئه‌مینی "لیوسین" به‌شێوه‌یه‌كی زۆر له‌ناو گۆشتی سووردا هه‌یه، ئه‌ویش رێڕه‌وی خانه‌كانی پێوه‌ست به به‌رگریی چالاك ده‌كات "ماكرۆفاج"، ئه‌وه‌یش كێشه بۆ ده‌ماره‌كان دروست ده‌كات و دواتریش ده‌گاته تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ.
هه‌روه‌ها ئاماژه به مریشكی سووركراو له‌ناو رۆن ده‌درێت كه ده‌بێته هۆی تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و قه‌ڵه‌وی. هاوكات باس له چه‌وریی ناو رووه‌كیش ده‌كرێ كه ئه‌و چه‌ورییه له خوێندا كۆلیسترۆڵی خراپ دروست ده‌كات و كۆلیسترۆڵ باش كه‌متر ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌یش مه‌ترسیی تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ دروست ده‌كات. هه‌روه‌ها خواردنه‌وه گازییه‌كانی به‌هه‌مانشێوه، مه‌ترسین بۆ تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ.
دواتریش دووپات له‌وه كراوه‌ته‌وه كه كاتێك په‌تاته له‌ناو رۆندا سوور ده‌كه‌یته‌وه، ئاوی ناو په‌تاته‌كه له ده‌ست ده‌دات و زیاتر خوێیهكه هه‌ڵده‌مژێت، ئه‌وه‌یش وا ده‌كات سۆدیۆم زیاد بكات و ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن و دواتریش تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ.