قۆڵۆن بەشێكە لە ریخۆڵە ئەستوورەی مرۆڤ و زۆر جار تووشی هەوكردن و ورووژان دەبێتەوە، چەندان نیشانەی بێزاركەری هەیە وەك قەبزی و سكچوون و ئاوسانی سك، بەگشتی چەند شتێك هەیە نیشانەكانی زیاتر دەكات لەوانە چا و قاوە، بەهۆی ئەو مادانەی تیایەتی.
وەك ماڵپەڕی
"ئۆنڵی مای هێڵس" بڵاوی كردەوە، چا و قاوە دوو خواردنەوەی زۆر بڵاون و چەندان مادەی چالاكیی بایۆلۆجیان تیادایە، وەك كافایین و پۆلیفینۆل، كە رەنگە هەستیاری و شێوانی جووڵەی كۆئەندامی هەرس دروست بكەن، قاوە كافایینی تیادایە كە كۆئەندامی ناوەندیی دەمار و كۆئەندامی هەرس چالاك دەكات، هاوكات كافایین جووڵەی قۆڵۆن و دەردانی ترشەلۆكی گەدە و جووڵەی ریخۆڵە زیاد دەكات.
بۆیە دەكرێ كافایین كە لە چاو و قاوە هەیە، قۆڵۆن برووژێنێت و جووڵەی ریخۆڵە زیاتر بكات و سكچوون و ئازاری سك دروست دەكات، هەروەها سروشتی ترسی قاوە ناوپۆشی ریخۆڵە دەرووژێنێت و چەند نیشانەیەكی دەبێت، وەك سووتانەوەی گەدە و بای سك، قاوەی رەش بڕێكی كەم فوودماپی تیادایە، واتە شەكری دووانەیی و یەكانەیی و پۆلیولات.
لەگەڵ ئەوەی چا و قاوە بەهۆی ئەو مادانەی تیایانە كار لە زیادبوونی نیشانەكانی قۆڵۆن دەكەن، بەڵام مانای ئەوە نییە پێویستە لە خواردنەوەیان بوەستیت، بەڵكو دەتوانیت چاودێریی كاریگەریی ئەوانە لەسەر لەشت بكەیت، بۆ نموونە پێویستە قاوەكەت خەست یان سادە بێت، یان خۆت لە زۆر خواردنەوەی كافایین بەدوور بگرە، واتە خواردنەوەی قاوەی بێ كافایین و كەمكردنەوەی خواردنەوەی.