پیاز ئەو خۆراكەی زۆری لەبارەیەوە گوتراوە كە پاككەرەوەی خوێنە. لە پێگەیەكی عەرەبیدا پسپۆرێكی بواری خۆراك بە وردی باس لە سوودە زۆرەكانی پیاز دەكات كە بەلایەوە زۆر گرنگە رۆژانە بخورێت، هاوكات هۆكاری رژدە بەوەی لە نەخۆشیی جەڵتەی خوێن دوورتان دەخاتەوە.
پێگەی "ئەهرام"ی میسری كە هەواڵەكەی لە پێگەی "
رووسیای ئەمڕۆ" وەرگرتووە، یلینا سۆلۆماتینای پسپۆری بواری خۆراك، قسەی بۆ ئەو پێگەیە كردووە و دەڵێت، پیاز باشترین سیستمی بەرگریی جەستەیە كە رێگە لەوە دەگرێ تووشی جەڵتەی خوێن بن، چونكە زۆرترین رێژەی ڤیتامین "سی" لەخۆ دەگرێت.
ئەو پسپۆرە زیاتر دەڵێت، خواردنی پیاز زۆر پێویستە، چونكە سیستمی بەرگریی جەستە بەهێز دەكات و لەگەڵیدا مادەی ئاسن هەڵدەمژێت، هۆكارێكی سەرەكییە بۆ بەرهەمهێنانی كۆلاجین، هەروەها دەمارەكان لە گیران دەپارێزێ.
باس لەوەش دەكات كە پیاز ئەو تایبەتمەندییەی هەیە كە دژە ڤایرۆس و بەكتیریای خراپە، بەتایبەتی بۆ وەزی سەرما زۆر بەسوودە، چونكە رێژەیەكی زۆر بەرزی بیتاكارۆتین لەخۆ دەگرێت، ئەوەیە وا دەكات رێگە لە ڤایرۆس و بەكتیریا بۆ ناو جەستە بگرێت، بەوەیش لە زۆربەی نەخۆشەكان دەتانپارێزێت.
هاوكات ئەو پسپۆرە دەڵێت، پیاز بەكیرسیتین دەوڵەمەندە كە دژە ئۆكسیدە و خوێن لە هەر مادەیەكی ژەهراوی دوور دەخاتەوە، بەتایبەتی بۆ ئەوانەی لە پەتای كۆڤید "كۆرۆنا" رزگاریان بووە، لە جەڵتەی خوێن دووریان دەخاتەوە.
دواتریش دەڵێت پیازی سوور، مادەی كیرسیتینی زۆری تێدایە، بەڵام پیازی سپی و زەرد زیاتر بیتاكارۆتین و كارۆتینات و زیاكسانسینی زیاتری تێدایە كە ئەوەیان بۆ چاو و بینایی زۆر بەسوودە. هەروەها بۆ ئەوانەی كێشەیان لە پەنكریاس و گەدەیان هەیە، سوودی زۆر لە خواردنی پیاز دەبینن.