ناوكی كاكاو به بۆلیفینۆڵ ده‌وڵه‌مه‌نده كه رووه‌كێكی سروشتییه و بۆ ته‌ندروستیی مرۆڤ سوودی زۆری هه‌یه، به‌تایبه‌تی بۆ راگرتنی ئاستی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن، هه‌روه‌ها كۆلیسترۆڵی باش و كۆنترۆڵی ئاستی گلۆكۆز، بۆیه به‌شی ته‌ندروستیی پێگه‌یه‌ك، به وردی باس له سووده زۆره‌كانی ناوكی كاكاو له‌سه‌ر زاری پسپۆرانی بواری خۆراك ده‌كات.
پێگه‌ی
"شه‌رق ئه‌وسه‌ت" كه هه‌واڵه‌كه‌ی له به‌شی ته‌ندروستیی پێگه‌ی "ڤێری وێڵ هێڵس" وه‌رگرتووه، تێیدا پسپۆرانی بواری خۆراك به وردی باس له سووده‌كانی ناوكی كاكاو ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن، ناوكی كاكاو به بۆلیفینۆڵ ده‌وڵه‌مه‌نده، ئه‌ویش دژه‌ئۆكسید و دژه هه‌وكردنه، هه‌روه‌ها ئه‌و ماده‌یه رێگری ده‌كات له نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ده‌ماره‌كان و زۆر نه‌خۆشیی تر.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن، ناوكی كاكاو كۆلیسترۆڵی باش به‌رهه‌م دێنێ و كۆلیسترۆڵی خراپیش له جه‌سته‌دا ده‌رده‌كات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش بۆلیفینۆڵ كه له ناوكی كاكاودا هه‌یه، رێگریی ده‌كات له تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ده‌ماره‌كان، پاڵه‌په‌ستۆی خوێن داده‌به‌زێنێ و هاوسه‌نگی ده‌كات. جیاله‌وه‌ی ناوكی كاكاو دژه هه‌وكردنه و له‌گه‌ڵیدا ئازار كه‌م ده‌كاته‌وه.
پسپۆرانی بواری خۆراك باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه ناوكی كاكاو، هۆكاره به‌وه‌ی مێشك ئه‌ركی خۆی به‌باشی ئه‌نجام بدات و سه‌رنج و بیره‌وه‌ریی مرۆڤ باشتر بكات، به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌وانه‌ی به‌ساڵاچوون و یارمه‌تییان ده‌دات بۆ دووركه‌وتنه‌وه له حاڵه‌تی بیرچوونه‌وه و زه‌هایمه‌ر.