ئەو مادە خۆراكییانە كێشەی رەبوو لە منداڵ زیاتر دەكەن

:: PM:11:12:11/10/2025 ‌

رەبوو یان هەناسەتەنگی یەكێكە لە كێشە گەورەكانی كۆئەندامی هەناسە، توێژینەوەیەكی زانستی ئاشكرای كرد كە پێوەندی لە نێوان هەندێك مادە هەیە كە بۆ خۆراكی دروستكراو زیاد دەكرێن، كار لە سیستمی بەرگریی منداڵ دەكەن و كێشەیان زیاتر دەكەن وەك رەبوو.

توێژەران روونیان كردەوە كە هەندێك مادە كە بۆ خۆراكە بەرهەمهێنراوەكان زیاد دەكرێن، وەك شیرینكەرە دروستكراوەكان یان رەنگەكان و مادە پارێزەكان، دەبنە هۆی شێوانی سیستمی بەرگری لەشی منداڵ، لەوانە زیادكردنی نیشانەكانی رەبوو، لەوكاتەی زیادكردنی ئەو مادانە بۆ خۆراكەكان بە مەبەستی باشكردنی تام و رەنگ و درێژكردنی ماوەی بەسەرچوونی خۆراكە.

توێژینەوەكە دەری خست كە منداڵان بڕێكی زیاتری ئەو مادانە بە بەراورد بە كەسانی پێگەیشتوو دەخۆن، ئەوەش وا دەكات زیاتر كاریان تێ بكات و تووشی كاریگەریی لابەلا ببن وەك هەستاری و زۆرچالاكی و شێوانی ئاگەداری و هۆشیاری و نۆرەكانی رەبوو و هەناسەتەنگی، و هەستیاریی پێست و تەنانەت تێكچوونی دۆخی دەروونیش.

توێژەران بۆیان دەركەوت ئەو زیادكراوانە كار لە سیستمی بەرگریی لەش دەكەن و وا دەكەن لەش توانای بەرانبەر بە سیستمی بەرگرییەكەی لاواز بێت، بۆیە رێنوێنی دەدەن بە پێویستیی چاودێریكردنی سیستمی خۆراكی منداڵانی تووشبوو بە رەبوو و سنوورداركردنی بەكارهێنانی خۆراكە دروستكراوەكان، بەتایبەتی ئەوانەی رەنگ و شیرینی دروستكراویان تیادایە.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل