قسه‌ی زۆر له‌باره‌ی خۆدانه‌به‌ر هه‌تاو ده‌كرێت كه سوودی زۆری بۆ ته‌ندروستی هه‌یه، به‌وه‌یش جه‌سته ڤیتامین "دی" هه‌ڵده‌مژێت كه سوودی بۆ به‌هێزیی ئێسك، چونكه به‌و ڤیتامینه كالسیۆم و فسفۆر ده‌چنه جه‌سته‌وه، جیاله‌وه‌ی هۆكاره بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌وكردن و نه‌هێشتنی په‌تاكان. به‌ڵام به‌شی ته‌ندروستیی پێگه‌یه‌كی ئه‌لكیترۆنی، ئاماژه به‌وه ده‌دات كه زۆر خۆدانه‌به‌ر هه‌تاو نه‌ك هه‌ر سوودی نابێت، به‌ڵكو زیانی زیاتره.
به‌شی ته‌ندروستیی پێگه‌ی
"شه‌رق ئه‌وسه‌ت"، هه‌واڵه‌كه‌ی له پێگه‌ی "هێڵس" وه‌رگرتووه و ئاماژه‌ی داوه، له‌گه‌ڵ سووده‌كانی خۆدانه‌به‌ر هه‌تاو، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ ماوهیهكیز ۆر به‌و شێوه‌ی بمێنه‌وه، زیانی زۆر به ته‌ندروستیتان ده‌گات، ئه‌گه‌ری زۆره كه‌سه‌كه تووشی شێرپه‌نجه‌ی پێست بێت، یان پیریی پێشوه‌خته و چرچ و لۆچیی پێستی رووخسار و چه‌ندان جۆری تریش نه‌خۆشییه‌كانی پێست.
پسپۆرانی بواری پێست كه قسه‌یان بۆ پێگه‌كه كردووه و ده‌ڵێن، ئه‌گه‌ر زۆر خۆتان بده‌نه‌به‌ر هه‌تاو، ئه‌وكات سروشتی رووخسارتان ده‌گۆڕی و به‌رگریی جه‌سته‌تان لاواز ده‌بێت، بۆیه زۆر گرنگه بۆ خۆدانه‌به‌ر هه‌تاو، زێده‌ڕۆیی نه‌كرێ و له‌وه‌یش زیاتر پێویسته رێنوێنیی پزیشك وه‌ربگرن.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی مرۆڤ رۆژانه تا چه‌ند پێویستیی به خۆدانه‌به‌ر هه‌تاو هه‌یه تا سوودی باشی لێ وه‌ربگرێت؟، پێگه‌كه به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی تا ئێسته له‌وباره‌یه‌وه كراون، ئاماژه ده‌دات رۆژانه له سه‌عات 10 به‌یانی تا چواری عه‌سر، باشترین كاته بۆ خۆدانه‌به‌ر هه‌تاو، بۆ ئه‌وه‌یش پێنج خولهك تا نیو سه‌عات به‌سه تا جه‌سته سوود له تیشكی هه‌تاو وه‌ربگرێت. هاوكات مه‌رج نییه رۆژانه ئه‌وه‌نده خۆتان بده‌نه‌به‌ر هه‌تاو، له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا دووجار جه‌سته بده‌نه‌به‌ر هه‌تاو، ڤیتامینی "دی"ی پێویست وه‌رده‌گرن.
باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه زۆر خۆدانه‌به‌ر هه‌تاو مه‌ترسیی زۆر گه‌وره‌ی هه‌یه، به جۆرێك ئه‌گه‌ری مردنی به‌دواوه دێت، ئاستی مردنیش كه‌متر نییه له‌وانه‌ی به‌هۆی جگه‌ره‌كێشانه‌وه گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن. له ئامارێكی ئه‌مه‌ریكادا هاتووه، ساڵانه به‌هۆی زۆر خۆدانه‌به‌ر هه‌تاو، 340 هه‌زار كه‌س گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن.