خواردنی رێحانە بۆ فشاری خوێن و شەكرە و بەرگریی لەش بەسوودە

:: AM:08:55:16/10/2025 ‌
رێحانە هەر بۆنی خۆش نییە، بەڵكو خواردنی رۆژانەی چەندان سوودی هەیە، لەوانە یارمەتیی كەمكردنەوەی فشاری خوێن و دابەزاندنی شەكرە و بەرزكردنەوەی بەرگریی لەش  دەدات.

لە راپۆرتێكی ماڵپەڕی پزیشكی "Eating Well" دا باس لەوە كراوە، رێحانە سوودێكی زۆری هەیە بۆ ئەو نەخۆشانەی كە پەستانی خوێن و شەكرەیان بەرزە.

ریحانە كاریگەریی ئەرێنی لەسەر شەكری خوێن هەیە، بەو پێیەی كار دەكات بۆ كەمكردنەوەی ئاستی بەرزی شەكرەكە، ئەمەش لەبەرئەوەی دژە ئۆكسانی تەندروست لەخۆ دەگرێت كە هەوكردن لە جەستەدا بەگشتی كەم دەكاتەوە.

تەندروستی دڵ و خوێنبەرەكانیش بەرز دەكاتەوە و رۆیشتنی خوێن لە بۆڕییەكاندا باشتر دەكات، بەمەش سوود بەو نەخۆشانە دەگەیەنێت كە پەستانی خوێنیان بەرزە، بەرزترین ئاست و تێكچوونی چاوەڕوانكراو كەم دەكاتەوە.

هەروەها ئەو كەسانەی بەرگریی جەستەیان كەمە، پێویستە رێحانە بخۆن بۆ ئەوەی تەندروستی و بەرگریی جەستەیان بەگشتی باشتر بكەن، لەگەڵ ئەوەشدا توانای بیركردنەوە و هزر باشتر دەكات.

توێژینەوەكان دەریانخستووە كە مرۆڤ لە شێرپەنجە دەپارێزێت و مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشی كەم دەكاتەوە، ئەمە جگە لەوەی لە كێشەكانی بینین و ئاوی سپی چاو دەمانپارێزێت، رێحانە مادە و ڤیتامینە جیاوازەكانی تێدایە كە توانای كەمكردنەوەی توندی هەوكردنیان هەیە.



وشە - سۆران عەزیز