به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه و پشكنینێك كه هێشتا به فه‌رمی تۆمار نه‌كراوه، 50 جۆر شێرپه‌نجه كه هێشتا هیچ نیشانه‌یه‌كیان له له‌شدا نییه، ده‌توانرێ ئاشكرا بكرێن و خێرا هه‌نگاو بۆ چاره‌سه‌ركردنیان بنرێت.
یه‌كێك له كێشه سه‌ره‌كییه‌كانی شێرپه‌نجه ئه‌وه‌یه كاتێك مرۆڤ پێی ده‌زانێت، له له‌شدا بڵاو بووه‌ته‌وه و له‌و كاته‌شدا چاره‌سه‌ركردنه‌كه‌ی هه‌ندێك ئه‌سته‌مه، به‌ڵام كاتێك شێرپه‌نجه له قۆناغی سه‌ره‌تایی گه‌شه‌كردندایه، ئه‌وا زانست ده‌توانێ چاره‌سه‌ری بكات.
ئه‌و تاقیكردنه‌وه نوێیه له رێگه‌ی خوێنه‌وه‌یه و به‌رهه‌می كۆمپانیای ده‌رمانسازی گریلی ئه‌مه‌ریكایه، به‌هۆیه‌وه ده‌توانێ هه‌ندێك پێكهاته یان دی ئێن ئه‌ی شێرپه‌نجه له خوێندا بدۆزێته‌وه كه له تۆمۆره‌كه جیا بوونه‌ته‌وه.
له ماوه‌ی ساڵێكدا له كه‌نه‌دا 25 هه‌زار كه‌س ئه‌و جۆره پشكنینه‌یان بۆ كراوه، ده‌ركه‌وتووه له هه‌ر 100 كه‌س یه‌كێكیان شێرپه‌نجه‌ی هه‌یه، دواتر و دوای ماوه‌یه‌ك چاوه‌ڕوانی، 62%یان ده‌ركه‌وت به راستی شێرپه‌نجه‌یان هه‌یه.
هێشتا بابه‌ته‌كه له ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه و بڕیاره ملیۆنێك كه‌س ئه‌و جۆره پشكنینه‌یان بۆ بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌نجامه‌كانی به ته‌واوی دڵنیا ببنه‌وه.
ئه‌مه ئه‌گه‌ر به ته‌واوی سه‌ركه‌وتوو ببێت، ده‌توانێ خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی مرۆڤایه‌تی بكات و زۆر زووتر له كاتی خۆی، هه‌بوونی شێرپه‌نجه له له‌شدا ئاشكرا بكات، ئه‌وه‌ش وا بكات كه‌سه‌كه زوو مشووری چاره‌سه‌ریی خۆی بخوات و له مه‌رگ خۆی رزگار بكات.