به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له ئه‌مه‌ریكا كراوه، به‌شێكی زۆری ئه‌وانه‌ی پێشتر تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، هه‌ستی بۆنكردنیان له ده‌ست داوه بێ ئه‌وه‌ی خۆیان هه‌ستی پێ بكه‌ن.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" كه توێژینه‌وه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، دوو هه‌زار و 956 كه‌س ئه‌وانه‌ی پێشتر تووشی ڤایرۆرسی كۆرۆنا بوون، هاوكات 569 كه‌سیش كه تا ئێسته تووشی كۆرۆنا نه‌بوون، كه‌وتوونه‌ته ژێر چاودێریی توێژه‌ران، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌ركه‌وتووه زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی تووشی كۆرۆنا بوون، هه‌ستی بۆنكردنیان له ده‌ست داوه بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێ بكه‌ن.
له ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه، هه‌زار و 393 كه‌س له‌وانه‌ی پێشتر تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون، هه‌ستی بۆنكردنیان له ده‌ست داوه، وه‌ك رێژه‌یه‌ك ده‌گاته 80%ی ئه‌وانه‌ی تووشی ئه‌و حاڵه‌ته بوون، هه‌ندێكیان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ستی بۆنكردنیان له‌لا نه‌ماوه، هه‌ندێكی تریش ئه‌و هه‌سته‌یان زۆر لاواز بووه، ئه‌وانیش به رێژه ده‌گاته 66%.
لیۆرا هۆرۆیتز پزیشكی بواری هه‌ناو له كۆلیژی جرۆسمان له زانكۆی نیویۆرك گوتی، زۆربه‌ی زۆری ئه‌وانه‌ی تووشی كۆرۆنا بوون، كێشه‌ی هه‌ستی بۆنكردنیان هه‌یه، هه‌ندێك به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و هه‌سته‌یان له‌لا نه‌ماوه، زۆریشیان هه‌ستی بۆنكردنیان زۆر لاواز بووه بێ ئه‌وه‌ی خۆیان هه‌ستی پێ بكه‌ن.
دواتریش توێژه‌ران ده‌ڵێن ئێسته له ته‌واوی دنیادا كێشه‌ی نه‌مان یان لاوازیی هه‌ستی بۆنكردن هه‌یه، چونكه زۆربه‌ی وڵاتان ڤایرۆسه‌كه تێیاندا بڵاو بووه‌وه و خه‌ڵكێكی زۆریش تووشی بوون، ئه‌وانه‌یشی تووشی بوون، زۆربه‌یان هه‌ستی بۆنكردنیان لاواز بووه.