تیمێك لە توێژەران لە ئیسپانیا ئەوەیان ئاشكرا كردووە، جۆرێك لە ترشەڵۆكی ئەمینی هەیە كە بەزۆری لە گۆشتی مانگا و هەندێك ماسیدا هەیە، مرۆڤ تووشی خەمۆكی دەكات، بۆیە هۆشداریی لە زێدەڕۆیی لە گۆشتی مانگا و ماسی دەدەن.
پێگەی "
عەرەبیە" ئەمڕۆ سێشەم 21ی تشرینی یەكەم بڵاوی كردووەتەوە، توێژەران لە پەیمانگەی پزیشكی لە جیرۆنا و زانكۆی بۆمبیۆ ڤابەر لە بەرشەلۆنە دووپاتیان كردووەتەوە، هەندێك خۆراك هەن كە بە ترشەڵۆكی ئەمینی لە جۆری "برۆلین" دەوڵەمەندن. بۆ خۆراكەكانیش ئاماژە یە جیلاتین و گۆشتی مانگا و هەندێك جۆری ماسی كراوە، ئەگەر مرۆڤ زێدەڕۆیی لە خواردنی ئەو جۆرە گۆشتانە بكات، ئەگەری زۆرە تووشی خەمۆكی بێت.
فێرنادیز ریال كە سەرۆكی بەشی زانستی پزیشكییە لە نەخۆشخانەی جیرۆنا گوتی، دوای توێژینەوەكە، زۆرمان بەلاوە سەیر بوو كە پێوەندیی لە نێوان ترشەڵۆكی برۆلین و نیشانەكانی خەمۆكی هەیە و ئەمەیش بۆ یەكەمین جارە ئاشكرا دەكرێت.
بەپێی گوتەی ئەو پزیشكە، ژمارەیەكی زۆر بەشدارییان لەو توێژینەوەیە كردووە، دوای پشكنین لە خوێنیان، دەركەوتووە ئەوانەی زیاتر گۆشتی مانگا و ماسییان خواردووە، زۆربەیان تووشی خەمۆكی بوون، بۆیە بەپێی ئەنجامی توێژینەوەكە، هی ئەوەیە هۆشداریی لە زۆر خواردنی گۆشتی مانگا و ماسی بخەینەڕوو.
پزیشكەكە بۆ پێگەی "سایتیك دێڵی" كە تایبەتە بە توێژینەوە زانستییەكان، ئاماژەی بەوە داوە كە بەپێی پشكنینی بەشدارانی توێژینەوەكە، بە روونی ئەوە دەركەوتووە كە پێوەندیی زۆری خەمۆكی لەگەڵ ئاستی پلازما و برۆلین لە خوێنی مرۆڤدا هەیە.