زۆرجار بۆ چاره‌سه‌ری قه‌بزی كاتێك مرۆڤ تووشی ده‌بێت، ئامۆژگاریی پسپۆرانی بواری خۆراك له‌وباره‌یه‌وه به‌كارهێنانی زه‌یتی زه‌یتوونه. به‌ڵام به‌پێی ئه‌نجامی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی تا ئێسته ئه‌نجام دراون، توێژه‌ران رێنوێنی ده‌خه‌نه‌ڕوو ئه‌گه‌ر رۆژانه یه‌ك كه‌وچه‌ك زه‌یتی زه‌یتوون به گه‌ده‌یه‌كی به‌تاڵ بخۆنه‌وه، هه‌رگیز تووشی قه‌بزی نابن.
به‌شی ته‌ندروستیی پێگه‌ی
"شه‌فه‌ق نیوز" ئاماژه‌ی به ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كان داوه كه تایبه‌ت به سووده‌كانی زه‌یتی زه‌یتوون كراون، توێژه‌ران ئاماژه ده‌ده‌ن، جیاله‌وه‌ی زه‌یتی زه‌یتوون بۆ هه‌موو نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و مێشك و ده‌ماره‌كان و چه‌ندان نه‌خۆشیی تر چاره‌سه‌ره، هاوكات باشترین چاره‌سه‌ره بۆ نه‌هێشتنی قه‌بزی، چونكه ده‌توانی ریخوڵه‌كان چالاكتر ده‌كات ئه‌و خۆراكانه‌ی ده‌چنه گه‌ده، له هه‌رسدا شییان بكاته‌وه و رێگه نادات مرۆڤ تووشی قه‌بزی بێت، به‌ڵكو به‌ئاسان پاشه‌ڕۆ فڕێ ده‌دات.
توێژه‌ران پێیان باشه بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ به‌رده‌وامی تووشی قه‌بزی نه‌بێت، رۆژانه به گه‌ده‌ی به‌تاڵ به‌تایبه‌تی له به‌یانیان به‌رله خواردن، یه‌ك كه‌وچك زه‌یتی زه‌یتوون بخواته‌وه، ئه‌وه وا ده‌كات به درێژایی رۆژ كێشه له فڕێدانی پاشه‌ڕۆ نه‌بێت، واته به‌هیچ شێوه‌یه‌ك تووشی قه‌بزی نابێت.
دواتریش ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه خواردنه‌وه‌ی یه‌ك كه‌وچی چێشتی رۆژانه‌ی زه‌یتی زه‌یتوون بۆ كه‌سانی گه‌وره به سووده، به‌ڵام هه‌ندێك توێژ هه‌ن نموونه‌یان منداڵان، خواردنه‌وه‌ی ئه‌و زه‌یته باش نابێت، چونكه جارێ گه‌ده‌یان نه‌گه‌یشتووه‌ته ئاستی پێگه‌یشتن تا بتوانن ئه‌و جۆره شله‌مه‌نییه وه‌ربگرن و بۆ هه‌رسی خۆراك سوودی بۆیان هه‌بێت. یان ئه‌وانه‌ی هه‌سته‌وه‌رییان به زه‌یتوون هه‌یه، به‌هه‌مانشێوه زه‌یتی زه‌یتوون سوودی بۆیان نابێا، به‌ڵكو زیانی زیاتر ده‌بێت.