زۆر كاركردن چۆن كار لە مێشك دەكات؟

:: PM:05:41:27/10/2025 ‌

رەنگە شێوازی ژیانی ئەو سەردەمە و دابینكردنی خەرجی و پێویستییەكانی ژیان و بژێوی و خێزان وا پێویست بكات مرۆڤ چەندان سەعاتی دوورودرێژ لە رۆژێكدا كار بكات، توێژینەوەیەك ئاماژە دەكات كە زیادەڕۆیی لە كاركردن بە نەرێنی كار لە مێشك دەكات، بەتایبەتی ئەو بەشانەی پێوەندییان بە یادەوەری و چارەسەركردنی كێشەكان هەیە.

توێژینەوەیەكی نوێی زانستی گەیشتە ئەو ئەنجامەی كە كاركردنی بۆ چەندان سەعاتی دوورودرێژ بەتەواوەتی پێكهاتەی مێشك دەگۆڕێت، واتە كار لە ژیان و بڕیار و میزاج و تەنانەت كەسایەتیی ئەو كەسە دەكات، توێژەران بۆیان دەركەوت زیادەڕۆیی لە كاركردن كار لە چەند بەشێكی مێشك دەكات، لەوانە بەرپرس لە یادەوەری و چارەسەركردنی كێشەكان و تەنانەت كار لە دەروونی مرۆڤیش دەكات.

توێژینەوەكە لەسەر كارمەندانی تەندروستی كرا، لەوانەی هەفتانە تا 52 سەعات و زیاتر كار دەكەن، ئەوان وێنەی تیشكییان بۆ مێشكی ئەوان گرت، 110 كەس بەشداریان پێ كرا كە زۆرینەی پزیشك بوون، دەركەوت ئەوانەی هەفتانە سەعاتی كەمتر كاریان كردووە، گەنجتر دەركەوتوون و توانای مێشكیان باشترە.

توێژەران دەڵێن، دەركەوت ئەو كەسانەی بەهۆی زۆر كاركردنەوە تووشی شەكەتی دەبن، گۆڕانكاری لە چەند ناوچەیەكی مێشكیان دەبێت پێوەست بە هۆشیاری و بڕیاردان و یادەوەری و درككردن و كۆمەڵایەتیبوون، گەیشتنە ئەو ئەنجامەی كە شەكەتی بەهۆی كاركردن گۆڕانكاری ریشەیی لە مێشك دروست دەكات، بەتایبەتی ناوچەكانی پێوەندیدار بە درككردن و سۆزداری.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل