تا ئێستە نەخۆشی و كێشەكانی دڵ یەكێكن لە هۆكارە سەرەكییەكانی مردن لە دنیا، رەنگە وەك هەر كێشەیەكی تری تەندروستی خۆپاراستن لە چارەسەركردن باشتر بێت، دەكرێ ئەو خۆپاراستنە پێڕەوكردنی چەند رێوشوێنێكی رۆژانە بێت وا دەكەن مرۆڤ دڵێكی تەندروست و ژیانێكی درێژتری بەو هۆیەوە هەبێت.
	
بۆ ئەوەی مرۆڤ 
دڵێكی بەهێز و تەندروستی هەبێت پێویستە ئەوانە بكات:
 
	
*خۆراكی بەسوود بۆ دڵ بخوات، وەك سەوزە و میوە و دانەوێڵەی تەواو و چەرەزات و ناوكەكان و مزرەمەنی و ماسی، ئەوانە خۆراكی بە ریشاڵ و دژەئۆكسێنەر و چەوری تەندروست دەوڵەمەندن، لەگەڵ كەمكردنەوەی خواردنی گۆشتی بەرهەمهێنراو و خۆراكی لە رۆن سووركراوە و فاست فوود و خواردنەوەی شیرینكراو و غازی و سوێر و چەور. 
	
*جوڵانەوەی بەردەوامی لەش، چالاكی جەستەیی باشترین ئامرازە بۆ پاراستنی دڵ، لەوانە رۆیشتنی رۆژانەی 30 خولەك و وەرزشكردن، كە پەستانی خوێن دادەبەزێنن و سووڕی خوێن باش دەكەن و رارایی گەم دەكەنەوە و كێشی لەش دادەبەزێنن، ئەوانەش بۆ تەندروستی دڵ باشن.
	
*كۆنترۆڵكردنی رارایی و بیركردنەوە و هەڵچوون و سترێس، ئەوانە زیانی گەورە بە تەندروستیی دڵ دەگەیەنن، پەستانی خوێن و هەوكردن لە لەش بەرز دەكەنەوە و دەبنە هۆی پەنابردن بۆ جگەرەكێشان و زۆر خواردن و خواردنەوەی كحول.
	
*نوستنی باش، كە پێوەندییەكی بەهێزی لەگەڵ تەندندروستی دڵ هەیە، كەمخەوی پەستانی خوێن بەرز دەكاتەوە و مرۆڤ پەڵەو دەكات و تووشی نەخۆشی دڵی دەكات، بۆیە پێویستە مرۆڤ شەوانە حەوت بۆ نۆ سەعات لە كەشێكی گونجاو و بە رێكوپێكی و بە قووڵی بخەوێت.
	
*وازهێنان لە ئاكار و هەڵسوكەوتی زیانبەخش وەك جگەرەكێشان و پشتگوێخستنی پێوانەكردنی بەردەوام و رێكوپێكی پەستانی خوێن و كۆلیسترۆل و شەكرەی خوێن، بەتایبەتی ئەگەر كێشەی دڵ لە خێزانەكە بۆماوەیی بێت.