چۆن خۆت لە كێشەكانی پرۆستات دەپارێزیت؟

:: PM:07:35:04/11/2025 ‌

لەگەڵ چوونە ناو تەمەن، تەندروستیی پرۆستات بۆ پیاو زۆر گرنگە، ئەو ئەندامە بچكۆڵەی كەوتووەتە خوارووی میزڵدان و رۆڵێكی گرنگی لە كۆئەندامی زاوزێ و میز هەیە، كێشەكانی پرۆستات وەك هەوكردن یان ئاوسان یان شێرپەنجە كار لە ژیانی پیاو دەكەن، شارەزایان دەڵێن دەكرێ پیاو لە رێگەی سیستمی دیاریكراوی خۆراك خۆی لەو كێشانەی باس كران بپارێزێت. 

یەكێك لەو خۆراكانەی بۆ تەندروستیی پرۆستات گرنگن، سەوزەی برۆكلییە، كە یەكێكە لە بەهێزترین پارێزەرانی پرۆستات و پێكهاتەی وەك سۆلفۆرافانی تیادایە كە دژەهەوكردنە و رێگری لە گەشەی خانەشێرپەنجەییەكان دەكات. چای سەوز، بە دژەئۆكسێنەری بەهێز دەوڵەمەندە، بەتایبەتی كاتیكینات، كە خانەكانی پرۆستات لە لەناوچوون دەپارێزێت، پێویستە رۆژانە دوو كووپ بۆ سێ كووپی لێ بخورێتەوە و پیاو لە ئاوسان و شێرپەنجەی پرۆستات دەەپارێزێت. 

چەرەزات، وەك بادام و گوێز و بوندق، ئەوانەی سەرچاوەی چەورییە تەندروستەكانن، بەتایبەتی ئۆمێگا-3، كە تایبەتمەندیی دژەهەوكردنی هەیە، بۆ تەندروستی پرۆستات باشە و ورووژانی كەم دەكاتەوە، بۆیە پێویستە رۆژانە چنگێك چەرەزات بخورێت، كە بۆ پرۆ‌وستات و دڵ و مێشكیش باشە، هەنار، میوەیەكی بەتام و بە سوودە و یەكێكە لە بەهێزترین میوەكانی پارێزگاری لە تەندروستیی پرۆستات دەكات و دژەئۆكسێنەری تایادایە و رێگری لە گەشەی خانەی زیانبەخش دەكات و خواردنی بە رێكوپێكی نەخۆشییەكانی پرۆستات خاو دەكاتەوە و هەوكردنی كەم دەكات. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل