توێژه‌ران له توێژینه‌یه‌كی نوێ‌دا به‌وه گه‌یشتوون، شوكوڵاته‌ی ره‌نگی تۆخ، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر باشتربوونی سه‌رنج ده‌بێت و تواناكانی مێشك چه‌ندان جار به‌هێزتر ده‌كات، ئه‌وه‌یش له ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌م له خواردنی و راسته‌وخۆ كاریگه‌رییه‌كی ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌وه‌یش به‌هۆی ماده‌ی فلافانۆلی سروشتی كه له شوكوڵاته‌دا هه‌یه.
پێگه‌ی
"ئه‌هرام"ی میسری، هه‌واڵه‌كه‌ی له رۆژنامه‌ی "ئیندبندنت"ی به‌ریتانی وه‌رگرتووه و بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وه نوێیه‌ی بڵاو كراوه‌ته‌وه، توێژه‌ران له ئه‌نجامه‌كه‌ی بوه گه‌یشتوون كه شوكوڵاته‌ی تۆخ، سه‌رنج باشتر ده‌كات و تاواناكی مێشك چه‌ندان به‌رته‌قا به‌هێزتر ده‌كات، ئه‌وه‌یش به‌هۆی فلافانۆلی سروشتی كه له شوكوڵاته‌دا هه‌یه.
رۆژنامه به‌ریتانییه‌كه ده‌ڵێت، توێژینه‌وه‌كه له په‌یمانگه‌ی شیبۆرا بۆ ته‌كنه‌جۆلیا له ژاپۆن كراوه و توێژه‌ران ده‌ڵێن، له دوای خواردنی شوكوڵاته‌ی تۆخ به چه‌ند خوله‌كێك، باشتربوونی سه‌رنج و به‌هێزیی مێشك راسته‌وخۆ هه‌ستی پێ ده‌كرێت، ئه‌وه‌یش ئه‌و فلافانۆله‌ی له شوكوڵاته‌دا هه‌یه، رۆڵی ئه‌وه‌یه مێشكی به‌هێزتر بكات. له كاتێكدا توێژینه‌وه‌كه له‌سه‌ر مشك كراوه و هه‌مان ئه‌نجامیان وه‌رگرتووه.
تیمه زانستییه‌كه ئه‌وه‌یان گوت كه ئه‌و تاڵییه‌ی له فلافانۆلدا هه‌یه، ماده‌ی نورئادرینالین به‌رهه‌م دێنێ كه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر به‌هێزبوونی مێشك هه‌یه، هاوكات ئه‌و ماده‌یه به‌رپرسه له‌سه‌ر گۆڕانی بیره‌وه‌رییه كورته‌كان كه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له مێشكدا ده‌مێننه‌وه. هاوكات ماده‌كه سه‌رنج باشتر ده‌كات.
دواتریش توێژینه‌وه‌كه به‌وه گه‌یشتووه كه شوكوڵاته‌ی تۆخ، هاوشێوه‌ی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی پێشتر كراون، شوكوڵاته سوودی زۆری بۆ ته‌ندروستیی مرۆڤ هه‌یه، بۆ نموونه بۆ ته‌ندروستیی ریخوڵه‌كان و دڵ و هاوكات هاوسه‌نگكردنی ئاستی شه‌كر له خوێندا، رۆڵی زۆر كاریگه‌ر و خێرا ده‌بینێت.