زۆرجار لە خەودا تووشی گرژبوونی ماسولكە دەبین كە ئازارێكی زۆری هەیە، هەندێك بە وەرگەڕانی دەماری دەبینن كە ماوەكەی درێژە ناخایەنێت و ئازارەكە وردە وردە كەمتر دەبێتەوە تا نەمانی، بەڵام پزیشكانی بواری دەمار و ماسولكە بۆ بەشی پێگەیەك ئاماژە بەوە دەدەن، گرژبوونی ماسولكە، ئەگەری هەیە نیشانەی نەخۆشییەكی مەترسیدار بێت، بۆیە پێویستە بەهەند وەربگیرێت.
بەشی تەندروستیی پێگەی "ئەهرام"ی میسری، هەواڵێكی لەبارەی گرژبوونی ماسولكە بڵاو كردووەتەوە كە پزیشكان قسەیان بۆ كردووە و دەڵێن، چونكە گرژبوونی ماسولكە لە خەودا زۆرجار درێژە ناكێشێت، بۆیە كەسی تووشبوو بۆ پشكنینی فەرامۆشی دەكات و پێی وایە ئازارێكی كاتی و ئاساییە، بەڵام پزیشكان بۆچوونی جیاوازیان هەیە و پێیان وایە گرژبوونی ماسولكە لە خەودا، بۆ هەندێك نەخۆشیی نیشانەیە و نابێ فەرامۆش بكرێت.
پزیشكان لەبارەی ئەو نەخۆشییانەی دەبنە هۆی گرژبوونی ماسولكەكان، ئاماژە بە نەخۆشییەكانی گورچیلە و كۆبوونەوەی ئاو لە جەستەدا دەدەن. یان نەخۆشییەكانی شەكرە بەهەموو جۆرەكانی. كێشەی غودەی دەرەقی. كەمبوونی ئاسن لە جەستە وەك پۆتاسیۆم و كالیسۆم و مەگنسیۆم. هەروەها كێشەی رژدی هەرس، كەمخوێنی و تێكچوونی جگەر. هەموو ئەوانە ئەگەر هەیە نیشانی گرژبوونی ماسولكەی بەئازار بن. هەندێك جاریش گرژبوونی ماسولكە، هۆشداریدان بێت بۆ تووشبوون بە ئیفلیجی.
هاوكات پزیشكان لە سەرەتای تووشبوون بە گرژبوونی ماسولكە، ئاماژە بە چارەسەری كاتی دەكەن كە دەكرێ هەر لەناو ماڵدا بكرێت، لە دەستپێكدا شێلانی ئەو پێیەی تووشی گرژبوونی ماسولكە بووە، ئەوەیش تا ئاستێك ئازارەكان كەمتر دەكاتەوە. جووڵانەوەی پێیەكان بە پێچەوانەی ئەو پێیەی تووشی گرژبوونی ماسولكە بووە، ئەوكات هەست ئاسوودەیی و نەهێشتنی پێیەكە دەكرێت. هەروەها دەتوانرێ پارچە قوماشێك لەسەر شوێنی ئازارەكە دابنرێت، ئەوەیش بەهەمانشێوە بۆ نەهێشتنی ئازارەكە، بەدوایدا باشترە كەسەكە بچێتە گەرماوێكی گەرم و بە ئاوی زۆر گەرم شوێنەكە بشێلێت.
ئەهرام
https://gate.ahram.org.eg/News/5318293.aspx
وشە- وشیار ئەحمەد ئەسوەد