خودا له قورئاندا ناوی هه‌نجیر و زه‌یتوونی هێناوه "التین والزیتون" كه دوو میوه‌ی زۆر به‌سوودن بۆ ته‌ندروستیی مرۆڤ. وه‌ك پسپۆرانی بواری خۆراك ئاماژه‌ی پێ ده‌ده‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر تێكه‌ڵ بكرێن، سووده‌كانی زۆر زیاتر ده‌بن، بۆیه لێره‌دا ئاماژه به‌و سوودانه كراوه.
به‌شی ته‌ندروستیی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنیی رۆژنامه‌ی رۆژانه‌ی
"ئه‌هرام"ی میسری، له‌سه‌ر زاری پسپۆرانی بواری خۆراك، به وردی باس له سووده‌كانی تێكه‌ڵكردنی هه‌نجیر و زه‌یتوون ده‌كات كه بۆ ته‌ندروستیی مرۆڤ زۆرباشن. له سه‌ره‌تادا باس له سوودی تێكه‌ڵكردنی هه‌نجیر و زه‌یتوون بۆ دڵ ده‌كات كه كۆلیسترۆڵی خراپ له خوێندا كه‌م ده‌كاته‌وه، چه‌وریی ته‌ندروست و ریشاڵ ده‌به‌خشێت كه پارێزگاری له گیرانی ده‌ماره‌كان ده‌كات، به‌وه‌یش ته‌ندروستیی دڵ باشتر ده‌كات.
هه‌روه‌ها ئه‌و خۆراكه بۆ ریخۆڵه‌كان زۆرباشه و رێگه نادات مرۆڤ تووشی قه‌بزی بێت، هه‌روه‌ها تێكه‌ڵكردنی هه‌نجیر و زه‌یتوون، ده‌بێته سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆرباشی كالسیۆم و پۆتاسیۆم و بۆ ماسولكه و ئێسك زۆر به‌سووده و به‌هێزتریان ده‌كات. جیاله‌وه‌ی به‌هۆی دژه‌ئۆكسید له‌و خۆراكه و ڤیتامینه‌كانی "سی" و "ئی"، پارێزگاری له پێستی ده‌موچاو ده‌كات و له قۆناغی پیری دوورتان ده‌خاته‌وه.
هاوكات تێكه‌ڵكردنی هه‌نجیر و زه‌یتوون، وزه‌یه‌كی سروشتی به مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت. هه‌روه‌ها كه چه‌ندان ڤیتامین له‌خۆ ده‌گرێت، بۆیه به‌رگریی جه‌سته زۆر به‌هێز ده‌كات. له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌یشدا ئه‌و خۆراكه دژه هه‌وكردنه، به‌تایبه‌تی بۆ هه‌وكردنی ماسولكه زۆر به‌سووده. هه‌نجیری وشك رێژه‌یه‌كی زۆری ریشاڵی سروشتیی تێدایه، ئه‌وه‌یش وا ده‌كات به خواردنی مرۆڤ زوو هه‌ست به تێربوون بكات، له ئه‌نجامدا سوودی بۆ دابه‌زینی كێشیش ده‌بێت. چه‌وریی زهیتوونهكهیش بۆ كێشه‌ی ده‌روونی زۆر به‌سووده.
دواتریش له‌باره‌ی تیكه‌ڵكردنی هه‌نجیر و زه‌یتوون و سووده‌كانی، پسپۆران ده‌ڵێن پارێزگاری له تێكچوونی جگه‌ر ده‌كات. هاوكات سوودی زۆری بۆ نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه به‌هه‌موو جۆره‌كانی هه‌یه، به‌تایبه‌تی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك.