وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران رای گه‌یاند، له ماوه‌ی ساڵی رابردوودا نزیكه‌ی 59 هه‌زار كه‌س له دانیشتووانی ئێران، به‌هۆی پیسیی هه‌وا گیانیان له ده‌ست داوه.
ئاماره‌كه ده‌ریده‌خات له ئێران رۆژانه 161 كه‌س یان به واتایه‌كی تر، هه‌موو سه‌عاتێك حه‌وت كه‌س به‌هۆی پیسیی هه‌وا ده‌مرن.
عه‌لیڕه‌زا ره‌ئیسی جێگری وه‌زیری ته‌ندروستی رای گه‌یاند، هۆكاری زۆربه‌ی مردنه‌كان به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ، شێرپه‌نجه‌ی هه‌ناسه، جه‌ڵته‌ی مێشك و هه‌وكردنی هه‌ناسه بووه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، زیانه‌كانی ئه‌و قوربانییانه‌ی به 17 ملیار و 200 ملیۆن دۆلار خه‌مڵاندووه كه بۆ هه‌ر رۆژێك ده‌كاته 47 ملیۆن دۆلار.
به‌پێی ئامارێكی وه‌زاره‌ته‌كه، 96%ی دانیشتووانی شاره‌كانی ئێران، له به‌رده‌م مه‌ترسیی پیسبوونی هه‌وادان و دۆخه‌كه له تاران، قوم، ته‌ورێز، كرماشان و ورمێ و سنه خراپتر بووه و له زۆربه‌ی رۆژه‌كانی ساڵ كه‌شه‌كه‌یان ناته‌ندروست بووه.
گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا له پاڵ هۆكاره‌كانی پیسكردنی ژینگه و ناستانداردی ئۆتۆمبێل و كارگه پیشه‌سازییه‌كان هۆكاری سه‌ره‌كین له پیسكردنی ژینگه.