هه‌میشه جه‌سته تووشی هه‌سته‌وه‌ری ده‌بێت نه‌ك ته‌نیا له خواردن، به‌ڵكو خووی رۆژانه‌یش كه ده‌بێته رۆتینی ژیان و زۆر ڤاكته‌ری تریش، هه‌مان رۆڵ ده‌بینن، هه‌موو ئه‌و خووانه كه له ته‌ندروستیدا به "خووی بێده‌نگ" ناو ده‌برێن، رۆڵیان هه‌یه له به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی شه‌كر له خوێندا، جا بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ندروستیتان باشتر بێت، گرنگه واز له هه‌ندێك له‌و خووانه بێنن.
به‌شی ته‌ندروستیی پێگه‌ی
"ئه‌هرام"ی میسری، هه‌واڵێكی له‌وباره‌یه‌وه بڵاو كردووه‌ته‌وه كه پسپۆرانی بواری خۆراك قسه‌یان له‌باره‌وه كردووه. ئه‌وان ده‌ڵێن هه‌سته‌وه‌ری ته‌نیا له خواردن نییه تا رێژه‌ی شه‌كر له خوێندا به‌رز بكاته‌وه، به‌ڵكو هه‌ندێك خوو هه‌ن كه له‌لای مرۆڤ ده‌بنه رۆتینی رۆژانه، ئه‌و خووانه به‌هه‌مانشێوه رۆڵیان هه‌یه له به‌رزكردنه‌وه‌ی شه‌كر له خوێندا، بۆیه لێره‌دا چه‌ند نموونه‌یه‌ك له‌و خووانه ده‌خرێنه‌ڕوو بۆ ته‌ندروستییه‌كی باشتر.
زۆرجار پارچه‌یه‌ك پسكیت یان شوكوڵاته‌یه‌ك یاخۆ پارچه‌یه‌ك نان، وه‌ك خۆراكێكی سه‌رپێی و به‌یانیان ده‌خۆن تا تۆزێك له برسێتیتان كه‌م بكاته‌وه، ده‌بینرێ زۆر به خێرایی رێژه‌ی شه‌كر به‌رز ده‌بێته‌وه، كاربۆهیدرایت به خێرایی بۆ گلۆكۆز ده‌گۆڕێت، په‌نكریاس رێژه‌یه‌كی زۆر ئه‌نسۆلین به‌رهه‌م دێنێت بۆ ده‌ركردنی شه‌كر له‌ناو خوێن، له دوای سه‌عاتێك یان دوو سه‌عات كه شه‌كر له خوێن نزم ده‌بێته‌وه، له ناكاودا هه‌ست به برسێتییه‌كی زۆر ده‌كرێت، ئه‌وه‌یش یه‌ك له خووه خراپه‌كانه.
بۆ دووركه‌وتنه‌وه له‌و خووه، پێویسته خواردنێكی سه‌رپێی كه كاتی ژه‌می سه‌ره‌كی نییه، بۆ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی خۆراكی بێته گۆڕین كه وزه‌ی زیاتر به جه‌سته ده‌به‌خشێت، بۆ نموونه هه‌ندێك چه‌ره‌زات، یان كه‌ره‌ی ئاسایی و پارچه‌یه‌ك په‌نیر، یاخۆ سه‌وزه له‌گه‌ڵ نۆك، خۆ ئه‌گه‌ر ئاوی میوه‌ی فرێشیش له به‌رده‌ست بێت باشتره، هه‌موو ئه‌وانه وا ده‌كه‌ن وزه‌ی زۆرباشتر به جه‌سته بگات، هاوكات رێژه‌ی شه‌كر له خوێندا نزمتر ده‌كاته‌وه.
نموونه‌یه‌كی تر ئه‌وه‌یه كاتێك جه‌سته هه‌ست به ماندوویی ده‌كات و ئاستی كۆرتیزۆڵ به‌رز ده‌بێته‌وه، جگه‌ر گلۆكۆز بۆ خوێن ده‌نێرێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی وزه‌ی زیاتر، له‌و كاته‌دا هه‌ڵبژارده‌تان بۆ خۆراكی شیرین ده‌ڕوات، ئه‌وه‌یش وا ده‌كات زیانی زۆر به جه‌سته بگات.
بۆ دووركه‌وتنه‌وه له‌و خووه‌یش، له‌و كاتانه‌ی ده‌تانه‌وێ خواردنێكی سه‌رپێی بخۆن، دتوانن هێلكه‌یه‌كی كوڵاو له‌گه‌ڵ سه‌وزه‌دا بخۆن، یان پارچه‌یه‌ك په‌نیری فرێش یاخۆ پارچه‌یه‌ك نانی بر‌ژاو، ره‌نگه به‌یانیان ئاره‌زووی خواردن نه‌كه‌ن، ده‌توانن سه‌عاتێك دوای هه‌ستان له خه‌و، ئه‌وكات ئه‌و خواردنانه‌ی له سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێ كردوون بخۆن، ئه‌وكات بێگومان بن له‌وه‌ی رێژه‌ی شه‌كر له خوێندا داده‌به‌زێت.
خوویه‌كی تریش كه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ زۆر خراپه، خواردنه‌وه‌ی ئاوه غازییه‌كانه، یان خواردنه‌وه وزه‌به‌خشه‌كان و قاوه‌ی شیرین كه هه‌موو ئه‌وانه زیانی زۆر به ته‌ندروستیتان ده‌گه‌یه‌نن، چونكه ئاستی گلۆكۆز له جه‌سته زۆر به‌رز ده‌كه‌نه‌وه، جیاله‌وه‌ی پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی زۆری له‌سه‌ر جگه‌ر دروست ده‌كه‌ن، دواتریش رێژه‌ی شه‌كر له خوێندا به‌رز ده‌كه‌نه‌وه.
بۆ كۆنترۆڵكردنی ئه‌و خووه‌یش، خواردنه‌وه شیرینییه‌كان بگۆڕن بۆ ئاو له‌گه‌ڵ لیمۆ یان نه‌عناع، یان خواردنه‌وه‌ی چای بێ شه‌كر و قاوه، خۆ ئه‌گه‌ر ئاره‌زووتان له میوه بوو، ده‌توانن ئاوی میوه‌ی سروشتی بخۆنه‌وه، هه‌موو ئه‌وانه وا ده‌كه‌ن ئاستی شه‌كر له خوێندا نزم ببێته‌وه.
هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌كرێ كه كه‌سانێك هه‌ن جووڵه‌یان زۆر كه‌مه، له‌وكاته‌دا ماسولكه‌كانیان زۆر كه‌م گلۆكۆز له خوێن به‌كار دێنن یان له بنچینه‌دا له كار ده‌وه‌ستن، ئه‌وانیش تووشی هه‌سته‌وه‌ری له ئه‌نسۆلین ده‌بن كه یارمه‌تیی شه‌كر ده‌ده‌ن بۆ ناو شانه‌كان و وه‌رگرتنی وزه‌ی زیاتر، له‌و كاته‌یشدا خۆراكی ته‌ندروستیش رۆڵیان نابێت ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه جووڵه‌ی به‌رده‌وامی نه‌بێت، هه‌موو ئه‌وانه رێژه‌ی شه‌كر له خوێندا به‌رز ده‌كه‌نه‌وه.
بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و خووه‌یش باس له‌وه ده‌كرێت كه پێویسته هه‌میشه جووڵه به جه‌سته‌تان بكه‌ن، بۆ نموونه له 30 تا 40 خوله‌ك جارێك هه‌ستن و هه‌ندێك بجووڵێنه‌وه، له‌بری به‌رزكه‌ره‌وه "مه‌سعه‌د" به‌پێ به‌سه‌ر په‌یژه‌كاندا سه‌ربكه‌ون، یان سه‌ماكردن و یۆگایش دوو وه‌رزشی باشن بۆ جه‌سته، یاخۆ رۆیشتن به پێ و مه‌له‌كردن، به‌تایبه‌تی له دوای خواردن ئه‌و جووڵه‌یه زۆر پێویسته، هه‌موو ئه‌وانه ئاستی شه‌كر له خوێندا راده‌گرن.
دواتریش باس له خواردن له دره‌نگی شه‌واندا ده‌كرێ كه خوویه‌كی زۆر خراپه بۆ ته‌ندروستی، بۆ ئه‌وه‌یش زۆر خواردنی كاربۆهیدرایت به‌تایبه‌تی له كاتی نزیكی خه‌وتن، كێشه بۆ جه‌سته دروست ده‌كات، جه‌سته ئه‌و كاته‌ی نییه سوود له‌و خواردنه وه‌ربگرێت، له خه‌وتنیشدا كێشه‌ی خه‌وی بۆ دروست ده‌بێت، هه‌موو ئه‌وانه وا ده‌كه‌ن رێژه‌ی شه‌كر له خوێندا به‌رز ببێته‌وه.
بۆ ئه‌وه‌یش ئامۆژگاری ده‌كه‌ن كه چۆن چاره‌سه‌ری ئه‌و خووه بكه‌یت، هه‌ر خواردنێك ئێواره یان دره‌نگتر بخورێت، پێویسته به‌لای كه‌مه‌وه دوو تا سێ سه‌عات به‌ر له خه‌وتن بێت، هاوكات له ئێواره‌دا كاربۆهیدرایت كه‌م بكرێته‌وه، ته‌واوی سه‌رنجتان بخه‌نه‌سه‌ر سه‌وزه و پرۆتین و پاقله‌مه‌نییه‌كان، ئه‌گه‌ر كاته‌كه‌یش دره‌نگتر بوو، باشتره خواردنێكی زۆر سووك بخۆن، بۆ نموونه زه‌ڵاته یان هێلكه‌یه‌ك، یان پارچه‌یه‌ك ماسی. ئه‌گه‌ر ئه‌و رێنوێنییانه جێبه‌جێ بكه‌ن، گومانتان نه‌بێ كه رێژه‌ی شه‌كر له خوێنتان كه‌متر ده‌بێته‌وه.