رژێنی پرۆستات زۆر بە هۆرمۆنەكانی لەش كاریگەر دەبێت، بەتایبەتی هۆرمۆنی تستۆستیرۆن و دەردراوی دایهایدرۆتستۆستیرۆن، ئەو هۆرمۆنانە كار لە فەرمان و قەبارەی پرۆستات دەكەن و ناهەوسەنگییان دەبێتە هۆی زیادبوونی مەترسیی ئاوسان و تووشبوونی بە شێرپەنجە.
دەركەوتووە كە خۆراكی مرۆڤ كار لە هۆرمۆنی تستۆستیرۆن دەكات، بەو شێوەیە كار لە تەندروستیی پرۆستات دەكات، بۆیە دەكرێ بۆ پاراستنی پرۆستات پابەندی سیستمێكی دیاریكراوی خۆراك ببین لەوانە خواردنی تەماتە كە بەسوودترین خۆراكەكانە بۆ تەندروستیی پرۆستات، بەگشتی میوە و سەوزە پرۆستات لە ئاوسان دەپارێزن، بەتایبەتی تەماتە كە لیكۆبینی تیادایە و ئەوەش دژەئۆكسێنەرە و یارمەتی خانەكانی پرۆستات دەدات.
بەپێی
شارەزایان لیكۆبین پێكهاتەیەكی گیایی سروشتییە و رێگری لە پەرەسەندنی ئاوسانی ئاسایی پرۆستات دەكات، جیا لەوە تەماتە بە جۆری كیرسیتینی فلافۆنید دەوڵەمەندە كە یارمەتی زیادبوونی ئاستی بەرزی تستۆستیرۆن دەدات، هەروەها لیكۆبین رۆڵی گرنگی لە پاراستن لە شێرپەنجە هەیە، لەوانە شێرپەنجەی پرۆستات یان دەبێتە هۆی مردنی خانەشێرپەنجەییەكان بەگشتی، بۆیە زۆر خواردنی، كە لە تەماتەدا هەیە، مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی پرۆستات بە رێژەی 32 بۆ 50% كەم دەكاتەوە و لەو پیاوانەشی تووشی بوونە، یارمەتی لەناوبردنی خانەشێرپەنجەییەكان دەدات، بۆیە دەركەوتووە خواردنی هەفتانەی دوو ژەمی ئاوە تەماتە هەلی تووشبوون بە شێرپەنجەی پرۆستات بە رێژەی 30% كەم دەكاتەوە.